
عەبدوڵا محەمەد مورسی، كوڕی سەرۆكی كۆچ كردووی پێشووی میسر لەتەمەنی ٢٤ ساڵی دا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوای كرد“.
میدیاكانی میسر بڵاویانکردۆتەوە”كوڕەكەی محەمەد مورسی لە نەخۆشخانەی واحە لە پارێزگای جیزەی باشووری قاهیرە بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكردووە.
خێزانی محەمەد مورسی پشتڕاستی هەواڵی مردنی کوڕەکەیانکردووەتەوە، و ئەحمەدی برای عەبدوڵا مورسی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی راگەیاندوە”براکەیان کە تەمەنی ٢٤ ساڵ بوە، لەکاتی شۆفێریدا لەگەڵ هاوڕێیەکی دڵی بەیەکدا هاتوە و دوای ماوەیەکی کەم گیانی لەدەستداوە“.
محەمەد مورسی لەدوای خۆی سێ كوڕو كچێكی بەناوەكانی ئەحمەد ، ئوسامە، عەبدولڵا، شەیما بەجێهێشت.
محەمەد موڕسی ڕۆژی (٢٥ی کانونی دوەمی٢٠١١) دا لەڕێگای هەڵبژاردنەوە بوو بەسەرۆکی میسر و جێگای حوسنی موبارەکی گرتەوە، ساڵێک دواتر لەلایەن عەبدول فەتاح سیسیەوە کودەتای بەسەردا کراو لەدەسەڵات دورخرایەوە و زیندانی کرا.