کوردستان

کوڕ و باوکێک بەدەستڕێژی گولە کوژران

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی حاجیاوای سەر ڕاپەڕین کوڕ و باوکێک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیاندا بەدەستڕێژی گولە کوژران.

وتە بێژی پۆلیسی ڕاپەرین لە لێدوانێکدا بۆ پشتی-نیوس ڕایگەیاند” ئێوارەی ئەمڕۆ کوڕ و باوکێک لە گەڕەکی سەردەمی سەر بە ئیدارەی ڕاپەرین کوژراون”

لەبارەی هۆکاری ڕودانی ڕوداوەکەوە ،وتەبێژی پۆلیس ڕایگەیاند”تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزاندراوە و پۆلیس لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە دەستپێکردووە”.

لەسەرەتای ئەم ساڵەوە ڕووداوەکانی کوشتن ڕووی لەزیادبوون کردووە ،لە هەفتەی ڕابردوودا ڕوداوێکی تری لەم جۆرە لەگەڕەکی مامزاوەی هەولێر ڕوویدا و ،و باوک و کوڕێک لەلایەن دراوسێیەکیانەوە کوژران.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button