کچێکی خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی کارگێڕی کارلەنهۆمی دووەمی بەشەکەی بەهۆکارێکی نادیار خۆی هەڵدایە خوارەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە کچێکی تەمەن(۲۲)ساڵ بەناوی (وڵات حەسەن)کە خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی کارگێڕی کار، کە دانیشتوی ناحیەی بەحرکەیە کەدەکەوێتە باکوری خۆرئاوای هەولێر لەنهۆمی دووەمی بەشەکەی خۆی هەڵدایە خوارەوە وبەپێی وتەی شایەتحاڵەکان کجەکە چۆتە سەرەوەی بینای باڵەخانەکەی و هەوڵیان داوە ڕێی لێبگرن بەڵام سوودی نەبووە کجەکە لەدوا ساتدا خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.
لەم بارەوە دکتۆر جەودەت جەعفەر ڕاگری بەشی کارگێڕی لەلێدوانێکدا بۆپشتی نیوس ڕایگەیاند” دوای ڕوودانی ڕوداوەکە کجەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەئێستادا باری تەندروستی جێگیرە”.
هەروەها ڕاشیگەیاند(تا ئێستا هۆکاری ڕوودانی ڕوداوەکە دیارنیەو لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەڕووداوە پێک دەهێنرێت و ئەنجامەکەی ڕادەگەیەنرێت).
بەپێی وتەی کەسوکاری کجەکە کەلەلێدوانێکدا بۆپەیامنێری پشتی نیوس ڕایگەیاند” لەئێستادا کجەکە لەژێر نەشتەرگەری دایە و دەستێک و هەردوو قاچی شکاوە”
محەمەد کاک أحمەد
پەیامنێری(pishti-news)
Back to top button