کوردستان

کچێک لەگەڵ دایکی بەدروستکردنی “کەلانە” پێشوازیان لە بەشداربوانی فیستیڤاڵی هەنار کرد

بۆ ساڵی شەشەم فیستیڤاڵی هەنارو پایز لەپارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو، لەفیستیڤاڵەکەدا نزیکەی ٦٠٠ فرۆشیار بە بەرهەمە جۆراوجۆرەکانیان بەشداریان لەفیسیتیڤاڵەکەدا کرد.

بەهار تەمەنی ٤٠ ساڵە، زیاتر لە ١٣ ساڵە لەکارگەیەکی دروستکردنی نان کاردەکات، بۆ ئەم ساڵیش لەگەڵ کچەکەی بەشداریان لەم فیستیڤاڵە کردووە، بەدروستکردنی کەلانە “کە جۆرە خواردنێکی کوردەواریە”.

کچەکەی بەهار کە تەمەنی ٢٠ساڵە لەگەڵ دایکی بەشداری فیستیڤاڵەکەی کردووە وبە پشتی -نیوزی وت”ساڵانی ڕابردوو ئێمەش حەزمان دەکرد بەشداری لەم فیستیڤاڵە بکەین بەڵام ساڵانی ڕابردوو زیاتر بەرهەمی خۆمالی بوو لەفیستیڤاڵەکە نمایشدەکرا، کە بەشێکی زۆر زۆری هەنار بوو وەک ئەمسال نەبوو.

زیاتر وتیشی “ئەم ساڵ زۆربەی خواردنەکان تیادا بەژداربوو لەم فیستیڤاڵە، بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەرهەم و خواردن و ئیشی دەستی و جۆرەها شتی جیاوازی تێدابوو، هەر ئەمەش بوو وای کرد کە ئیمە خواستمان بۆی زیاتر بێت و بەژداری بکەین بە دروستکردنی کەلانە بە کەرەی خۆماڵی ونانی هەورامی”.

“کەلانە خواردێکی کوردەواریەو بە پیاز و بەگوێزو کەرەی خۆماڵی دەکرێت، بەشێک لەو کەسانەی بۆ فیستیڤاڵەکە هاتوون لەلای ئێمە کەلانەیان خواردووە خواستیان لەسەر کەلانە بە پیاز بووە” ڕۆزە وای وت

سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان لەم فیستیڤاڵە ڕۆزە بە پشتی نیوزی وت” لەگەل ئەوەی کۆرۆنا بوونی هەبوو وەک رێگر نەبویە رێگر لەبەردەم ڤیستیڤالەکەدا، فرۆشیارەکان پابەندی مەرجە تەندروستیەکان بوون و دەمامک و دەستکێش بەردەوام پێویست بوو دەستکێشەکانیان دەگۆڕی لەپێناو پاراستنی کریارەکان و دواتر خۆمان”.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button