جیهان

کۆرپەیەکی تازە لەدایکبوو تووشی کۆرۆنا دەبێت

بەرپرسانی نەخۆشخانەیەکی بەریتانیا رایدەگەیێنن کۆرپەیەکی تازەلەدایکبوو تووشی کۆرۆنا بووە، کە بە یەکێك لە بچووکترین تووشبووەکانی کۆرۆنا دادەندرێت لە جیهاندا.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نەخۆشخانەی باکووری میدڵسێکس لە بەریتانیا، دایکی کۆرپەکە وەک تووشبوویەکی هەوکردنی سییەکان لە نەخۆشخانەکەیان خەوێندراوە، دواتر دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووە و لەدوای لەدایکبوونی کۆرپەکەی، دەرکەوتووە ئەویش هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

نەخۆشخانەی باکووری میدڵسێكس لە بەریتانیا دەڵێت چەند خولەکێك دوای منداڵبوونی خانمە تووشبووەکەی کۆرۆنا، پشکنینیان بۆ کۆرپەکەی کردووە و دەرکەوتووە ئەویش هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

پرۆفیسۆر کریس ویتتی، سەرۆکی ئۆفیسی پزیشكی ئینگلتەرا دەڵێت پێشتر بڕوایان وابووە کە خانمانی دووگیان کەمتر لە مەترسی کۆرۆنان و کەمتر کۆرپەکانیان تووشی ڤایرۆسەکە دەکەن، بەڵام ئەم هەواڵە بە تەواوی ئەم بڕوایە پێچەوانە دەکاتەوە.

زیاتر ببینه

Hawraman Khalid

نووسەرو ڕۆژنامەنووس

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button