
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، ئورسەلا فۆن دێر لاین، لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا لە تویتەردا ڕایگەیاند:
“ لە نزیکەوە ئاگامان لە دۆخی کۆچبەرانە لە سەر سنورەکانی تورکیا و یۆنان و نیگەرانین.
The @EU_Commission and the @EUCouncil have been following closely and with concern the situation at the EU external borders with Turkey. @eucopresident Charles Michel and myself have been in permanent contact with PM Mitsotakis and PM Borissov. (1/2)
— Ursula von der Leyen (@vonderleyen) February 29, 2020
یەکێتی ئەوروپا داوای لە تورکیا کرد ڕێز لە ڕێکەوتنی یەکێتی ئەوروپا بگرێت کە لە ساڵی 2016 واژووی کردووە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشدا کە بە تەواوی پشتگیری لە یۆنان و بوڵغاریا دەکەن لە سەر پاراستنی سنەرەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا. لە پەیوەندی بەردەوامیداین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی یۆنان کیریاکۆس میچۆتاکیس و بۆیکۆ بۆریسۆڤ، سەرۆک وەزیرانی بوڵغاریا بۆ چارەسەری ئەم دۆخە و پاراستنی سنورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا.
فۆندێر لاین لە تویتێکی دیکەیشدا وتی:
ئامانجی سەرەکی ئێمە پاراستنی یۆنان و بوڵغاریایە و دووپاتی دەکەینەوە کە ھەموو ھاوکاریەکیان پێویست بێت بۆیان جێبەجێ دەکەین بە تایبەتی لە ڕێگەی ھێزی Frontex بۆ سنوری وشکانی بەردوو وڵات (یۆنان و بوڵغاریا)
لە ھەمانکاتدا حکومەتی یۆنان 600 سەربازی دیکەی ناردووە بۆ سەر سنوری یۆنان و تا 15/03 لە ناوچە سنوریەکانی یۆنان دەمێننەوە، ئەگەر دۆخەکە ھێور نەبێتەوە، مانەوەیان درێژ دەکەن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بەڕێوبەری Pishti-News