جیهان

کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بڕی 6.000 یۆرۆ بۆ ھەر پەنابەرێک تەرخان دەکات

دوای کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا، چەند رێکەوتنێک لە گەڵ وڵاتانی ئەندام کرا سەبارەت بە وەر گرتنی پەنابەران و کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپاش داوای کرد لە گشت ئەندامان کە پەنابەر وەر بگرن، چونکە دۆخی پەنابەران لە ئەوروپا، کێشەی تاکە وڵاتێک نیە.

ھەندێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ناڕازی بوون بۆ وەرگرتنی پەنابەران، چونکە پێیان وایە کە پەنابەر دۆخی ئارامی وڵاتەکانیان تێکداوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، کۆمیسیۆن بریاریدا کە ھەر وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا پەنابەر وەر بگرێت، ئەوا ئەو وڵاتە بۆ ھەر پەنابەرێک بڕی 6.000 یۆرۆی پێدەدرێت، وەک ھاوکاریەک کە بتوانێت پەنابەر لە خۆی رابگرێت.

ھەرەوھا کۆمیسیۆن پێشنیاری کرد کە ھەر وڵاتێکی ئەوروپا بە خەرجی خۆی کەمپ و سەنتەری لێکۆلینەوە و ناو تۆمار کردن دروست بکات، ئەوا کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، بە گشتی پاڵپشتی مادی ئەو وڵاتانە دەکات.

لە ھەمانکاتدا وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا، ماتێۆ سالڤینی، ئەم پێشنیارەی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپای رەت کردەوە و وتی:

“ئێمە داوای دەرەوزە ناکەین و پێویستیمان بەو بڕە پارەیە نیە و ھەروەھا ھەر پەنابەرێک تێچوی 40.000 بۆ 50.000 یۆرۆی ھەیە کە ھاوڵاتی ئیتاڵی لە رێگەی زەریبەوە ئەو برە پارەیە ئەدات، بۆیە با کۆمیسیۆن ئەو دەرەوزەیە بۆ خۆی ھەڵگرێت… ئێمە ئەمانەوێت رێگری بکەین لە ھاتنی پەنابەران، پارەمان ناوێت…”

سالڤینی ئەوەشی وت: “رەنگە ھەندێک وڵات رازی بن بەو بڕە پارەیە بەڵام ئیتاڵیا پێویستی بە دەرەوزە نیە”

سەبارەت بە پەنابەران، کۆمیسیۆن ئەوەی راگەیاند کە یەکەم کاریان جیا کردنەوەی پەنابەران ئەبێت، واتە ئەو پەنابەرانەی کە مافی پەنابەرێتیان ھەیە و ئەوانەشیان کە مافی مانەوەیان نیە لە وڵاتانی ئەوروپا و بۆ ئەو جۆرە کۆچبەرانەش، پرۆسەی دیپۆرت کردن بە شێوەیەکی خێرایی دەست پێ ئەکات.

پشتیواب جاف (Pishtiwan Jaf)

بەڕێوبەری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button