گشتی

کۆمەڵێك خواردن نابێت پێش خەو بخورێن

کۆمەڵێك خواردن نابێت پێش خەو بخورێن

کۆمەڵێك خۆراک هەن دەبێت خەڵکی بە گشتی خۆیان بەدوور بگرن لێییان لە پێش خەوتندا، چونکە زیان دەگەیەنن بە جەستەی مرۆڤ.

ماڵپەڕی ” foodnetwork” ئاماژەی بەوە داوە، به‌ بڕوای پسپۆڕانی خۆراك كۆمه‌ڵه‌ خواردنێک هەن ئه‌گه‌ر به‌ر له‌ نووستن بخورێن، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خه‌و ده‌بێت و تەندروستی جەستە بەرەو خراپی دەبەن.

ئایس كرێم :

نابێت بەر لە خەوتن بخورێت چونکە تێكەڵ دەبێت لەگەڵ چەوری جەستە و بەمەش هەرسکردنی کاتێکی زۆری دەوێت.

مه‌عكه‌ڕۆنی:

پێكهاته‌كانی وه‌ك مه‌عكه‌ڕۆنی و سۆس و رۆن و په‌نیر و كرێم رێژه‌ی كلۆریان زۆره‌ و به‌رله‌ نووستن چه‌وری زۆر ده‌کات لە جەستەدا.

پیتزا:

خواردنی پیتزا ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاربكات و گه‌ده‌ تووشی سووتانه‌وه‌ ده‌كات.

گۆشتی سوور:

خواردنی گۆشت به‌ر له‌ نووستن وادەکات کار لە گەدە بکات و بەرەو خراپبوونی ببات.

قاوه‌:

كافایین وروژێنه‌ره‌ و مێشك چالاك ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆکاری کەمخەوی لە شەودا.

خۆراكه‌ سوره‌وه‌كراوه‌كان:

وه‌ك په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كراو یان چیپس بۆ ماوه‌ی درێژ هه‌رس نابێت و ده‌بێته‌هۆی گیرانی ماسولكه‌كانی سك و دڵەکزێ.

كه‌ره‌وز:

سوودی تەندروستیی زۆری هەیە بەڵام لە شەودا دەبێتە هۆکاری خەو زڕاندن

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button