کوردستان

کەسێک بەتۆمەتی دزینی پێنج ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارە بەدزینی پێنج ئۆتۆمبێل.

ئەمڕۆ یەک شەممە بنکەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری كەسێكیان بەتۆمەتی دزینی پێنج ئۆتۆمبێل دەستگیركردووە كە لەشاری هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە”.

هەروەها پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیشیکردەوە”پاش ئەوەی تۆمەتبار ( یـ، ع، یـ) لەشاری هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەردەچێت لەسەر بردنی پێنج ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا هایلوكس بەفێڵ لەكەسێك كەپێی وتووە لەكۆمپانیایەك ئۆتۆمبێلەكانی بۆ دەدات بەكرێ، بەڵام تۆمەتبارەكە پێنج ئۆتۆمبێلەكەی بردووەو بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووە”.

هەروەها پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند “پاش بەدواداچوون و چاودێریكردنی تۆمەتباری ناوبراو بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیركراو ،دوای رێكارە یاساییەكان دەگوێزرێتەوە بۆشاری هەولێر.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button