کوردستان

کەلار.باوکیک هەوڵی خنکاندنی منداڵەکەی دەدات

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە(2019/1/13) لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار باوکێک ویستویەتی منداڵەکەی خۆی بخنکێنێت کەتەمەنی سێ ساڵ ونیوە.

لەم بارەیەوە ڕائیدی مافپەروەر(علی جەمال قدووری)ڕایگەیاند:”ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لەوەی باوکێک هەوڵی داوە منداڵەکەی خۆی بخنکێنێت ،دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە ،بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405بڕگە31 باوکی منداڵەکە بەندکراوە ،پۆلیسیش دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە”.

هەروەها ڕاشیگەیاند:”لەئێستادا منداڵەکە لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار چارەسەری پێویستی بۆکراوەو دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد “بەوتەی دراوسێکانی ئەوهاوڵاتیە نەخۆشی دەرونی هەیە و دوای ئەوەی لەگەڵ ئافرەتێک هاوسەرگیری کردوە،جیابونەتەوە و منداڵەکەش لای باوکی بووە”.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button