جیهان

گرتبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رده‌م كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پشتگیری له‌ موسوڵمانه‌كانی بورما

له‌ شاری بروكسێل پایته‌ختی به‌لجیكه‌ له‌ به‌رده‌م كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی پاكستانی كه‌ له‌ به‌لجیكا ده‌ژین، گرتبوونه‌وه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ پشتگیری له‌ جینۆسایدی موسوڵمانه‌كانی رۆهینگیا له‌ بورما.

له‌ به‌رده‌م كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی پاكستانی و به‌نگلادیشی كه‌ له‌ وڵاتی به‌لجیكا نشته‌چێ بوون، هاواریان ده‌كرد كوشتن و كۆمه‌ڵ كوژی موسوڵمانه‌كانی بورما ڕاگرن. ئه‌مه‌ش دوای كاره‌ساته‌كه‌ی كه‌ له‌ وڵاتی بورما روویدا.

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا، حكومه‌تی بورما به‌ هێزی چاكداری، نزیكه‌ی 130 موسوڵمانی وڵاتی بورمایه‌ن كوشت كه‌ له‌ نێویاندا منداڵ و ئافره‌تیان تیابوو. وێنه‌كان و ڤیدیۆكان له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان بڵاو بوونه‌وه‌ و جیهان تووشی شۆك كرد.

حكومه‌تی بورما موسوڵمانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌كوشت و هه‌ندێكیان ده‌سوتاند به‌ زیندووی و چاڵی كۆمه‌ڵكوژیان بۆ موسوڵمانه‌كانیان ده‌كرده‌وه‌.

سه‌عید پارڤایز، كه‌ هاوڵاتیه‌كی پاكستانیه‌ له‌ بروكسێل تایبه‌ت به‌ Pishti-Newsی ڕاگه‌یاند:

”ئه‌مڕۆ ئێمه‌ هه‌سته‌ین به‌ گرتبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی خۆمان بۆ برا موسوڵمانه‌كانی بورما ڕابگه‌یه‌نین و داوا بكه‌ین له‌ كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا چیتر بێده‌نگ نه‌بێت له‌ كۆمێل كوژی موسوڵمانه‌كان.

ئه‌مه‌ جینۆسایدێكه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بۆ مرۆڤایه‌تی له‌ جیهان نه‌ك به‌س له‌ موسوڵمانه‌كان بۆیه‌ به‌ پێویستی ئه‌زانین كه‌ كه‌س بێده‌نگ نه‌بێت له‌ ئازادی و ئاشتی موسوڵمانه‌كانی بورما.

هه‌روه‌ها سه‌عید پارڤایز ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ كۆمه‌ڵگای نێویده‌وڵه‌تی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بۆ نه‌وتی وڵاتی بورما خۆی بێده‌نگ كردووه‌.

حكومه‌تی بورما موسوڵمانه‌كان ریژانه‌ ده‌كوژێت و هیچ رێكخراوێك یان وڵاتێك هاوكاریان ناكات. 

ئێمه‌ له‌م گرتبوونه‌وه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی و فه‌رانسی و هۆڵه‌ندی په‌یامی خۆمان ده‌گه‌یه‌نین به‌ كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا. كاری ئێمه‌ له‌ پێناو موسوڵمان نیه‌ به‌ڵكو له‌ پێناو مرۆڤایه‌تیه‌. ئه‌م جینۆسایده‌ به‌رامبه‌ر به‌ مه‌سیج یاخوت به‌ بوودیسته‌كان بكرایه‌ ئێمه‌ هه‌ر پاڵپشتی خۆمان ده‌خسته‌ ڕوو.

داوا ده‌كه‌ین له‌ كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا چی دیكه‌ هاوكاری ئابوری بورما نه‌كات و پاڵپشتی موسوڵمانه‌كان بكات، تاوه‌كو له‌ جینۆسایدێكی دیكه‌ رزگاریان بێت.

به‌ ڤیدیۆ گرتبوونه‌وه‌كه‌ ببینه‌ تایبه‌ت به‌ Pishti-News

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button