په‌نابه‌رانجیهان

گروپێكی به‌ریتانی چاودێری كۆچبه‌رانی ئاوی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌كه‌ن

رێگای ئاوی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا كه‌ رۆژانه‌ سه‌دان كۆچبه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م رێگایه‌وه‌ به‌ نا یاسایی له‌ رێگای به‌له‌می بچوك بچوكه‌وه‌  خۆیان بگه‌ینن به‌ ولاتی به‌ریتانیا .

چه‌ند كه‌سێك كه‌ هاولاتی به‌ریتانیان گرووپێكیان درووست كردوه‌ به‌ ناوی (بریتان فێرست)،

ئه‌م گروپه‌ له‌ چه‌ند كه‌سێك پێكهاتوون كه‌ له‌ وێلس و  باشوری به‌ریتانیاوه‌ هاتوون و له‌ رێگای  به‌له‌م و  دووربینه‌وه‌ چاودێری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وئ له‌ شاره‌كانی باكووری فه‌ره‌نساوه‌ خۆیان بگه‌یه‌نن به‌ دۆڤه‌ری به‌ریتانیا ،

ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه‌ هه‌ر كه‌سێك ببینین له‌م رێگایه‌ ئه‌وا راسته‌وخۆ پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌  ،چونكه‌ ئه‌مه‌ رێگایه‌كی مه‌ترسی داره‌و گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ مه‌ترسی دایه‌ كه‌ به‌م رێگایه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بگه‌یه‌نن به‌ ولاتی به‌ریتانیا،

وه‌ ده‌لێن ئێمه‌ ماندوو نابین له‌ جاودێری كردنی ئه‌م رێگایه‌ وه‌  به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك و هه‌رچیه‌كمان پئ بكرئ ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م رێگا نایاسیییه‌وه‌ هه‌ول ده‌ده‌ن  خۆیان بگه‌یه‌نن به‌ ولاته‌كه‌مان وه‌ نامانه‌وئ گیانی كه‌س بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ .

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئه‌و گرووپه‌ ده‌یكه‌ن به‌شێك له‌ هاولاتیانی به‌ریتانیا ئه‌م چاودێركردنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دروستی نازانن و ده‌ڵێن ئێمه‌ دژی ئه‌و كاره‌ین ،

دۆڤه‌ر نزیكترین شاری به‌ریتانیایه‌ له‌ فه‌ره‌نساوه‌ بۆیه‌ كۆچبه‌ران هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بگه‌یێنن به‌م شاره‌ وه‌ رێژه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ته‌نیا له‌م ساڵدا به‌م رێگایه‌ خۆیان گه‌یاندۆته‌ به‌ریتانیا 1200 كه‌س بووه‌،ئه‌م رێژه‌یه‌ش زیاتره‌ له‌ سالی رابردوو،

ته‌نیا له‌ هه‌فته‌ی رابردوو 86 كه‌س به‌م رێگایه‌ گه‌یشتن به‌ دۆڤه‌ر دوو كه‌سیش له‌م رێگایه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ له‌ 2019 دا پیاوێك و ئافره‌تێك ،وه‌ پێش بینی ده‌كرئ به‌ هۆی تێكدانی كه‌مپه‌كانی كالاس و دانكیخك له‌ لایه‌ن حكومه‌تی فه‌ره‌نسا رێژه‌ی كۆچی نایاسایی بۆ به‌ریتانیا روو له‌ زیاد بون بكات ،

دیار ئه‌حمه‌د په‌یامنێری pishti-news له‌ فه‌ره‌نسا

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button