سپۆرت

گوانجۆی چینی داوای هێرشبەرێکی بەرشلۆنە دەکات

 

 

یانەی گوانجۆی چینی دوای ماڵکۆم یاریزانی بەڕازیلی وهێرشبەری باڵی یانەی بەرشلۆنە دەکات

 

ئاژانسی Goalــی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە یانەی گوانجۆی چینی چاوی خستۆتە سەر تواناکانی ماڵکۆم ئۆلیڤێرا هێرشبەری بەڕازیلی و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ، یانەکە ئامادەیە یاریزانەکە بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بکڕێت.

 

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش داوە یانە چینیەکە دەیەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە کە یاریزانەکە کاتی کەمی پێ دەدرێت بۆ یاریکردن لە یانە بەرشلۆنە.

 

هەروەها هاوینی ڕابردوو یانەی گوانجۆ پوڵینهۆی بەڕازیلی ویاریزانی هێلی ناوەراستی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشلۆنە کڕی.

 

جێگای ئاماژەیە ماڵکۆم لە کۆتا ساتەکانی داخستنی مێرکاتۆی هاوینە لە یانەی بۆردیوکسی فەرەنسی پەیوەندی کردن بە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ.

 

هەڵۆ بەرزنجی

پە‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button