
گۆرانیبێژێكی مسڕی به هۆی خواردنی مۆز له ڤیدیۆكلیپه‌كه‌یدا، ده‌ستگیر كرا
شه‌یما ئه‌حمه‌د (Shaimaa Ahmed) هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی مسڕیه و گۆرانیه‌كان و ڤیدیۆكلیپه‌كانی له مسڕ سه‌رنجی زۆری گه‌نجانی ئه‌و وڵاته‌ی ڕاكێشاوه.
شه‌یما ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له ڤیدیۆكلیپێكی نوێیدا جگه له سه‌رنجی گه‌نجان سه‌رنجی حكومه‌تی مسڕیشی بۆ خۆی ڕ‌اكێشا
له ڤیدیۆكلیپه‌كه‌یدا، شه‌یمای (Shyma) ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵی مسڕی، رۆڵی مامۆستایه‌ك ده‌بینێت كه جل‌و به‌رگێكی سه‌رنجراكێشی له به‌ره و له نێو كلیپه‌كه‌یدا به شێوه‌كی سه‌رنجڕاكێشانه مۆزێك ئه‌خوات و زمان له سێوێك ئه‌دات، سه‌رنجی قوتابیه گه‌نجه‌كانی ڕاده‌كێشێت به سه‌یر و سه‌مه‌ره ته‌ماشای ده‌كه‌ن.
دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆكلیپه، حكومه‌تی مسڕ (Shyma)ی ده‌ستگیر كرد و نزیكه‌ی ١ حه‌فته له زیندنیدایه و له لایه‌ن دادگای مسڕیشه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌ندە غەرامەش كراوه.
بێگومان ئه‌م هه‌واڵ و ڤیدیۆكلیپه له وڵاتی مسڕ ده‌نگدانه‌وه‌كی زۆری هه‌بووه و زۆربه‌ی گه‌نجان و ئافره‌تانی ئه‌و وڵاته، به شێوه‌یه‌كی ناشرین باسی شه‌یمایان كردووه و داوایان كردووه چی دیكه ئەو جۆرە كلیپانە لە مسر بڵاو نەبنەوە.
شه‌یما ئه‌حمه‌د دوای ده‌ستگیر كردنی داوای لێبوردنی كردووه ، تا ئێستاش دیار نه‌كراوه چه‌نێك له زندان ده‌مێنێته‌وه.
پێش چه‌ن ماوه‌یه‌ك ٣ سه‌ماكه‌ری ئافره‌ت له مسر، به تۆمه‌تی خۆ ڕوتكردن له كلیپێكی دیكه دا، ده‌ستگیر كران و بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ زندانی كران.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه، كه حكومه‌تی مسڕ هونه‌رمه‌ند ده‌ستگیر ده‌كات به تۆمه‌تی خۆ روت كردن و تۆمه‌تی هاندانی موسوڵمانان، چونكه یاسای ئه‌و وڵاته له سه‌ر یاسای ئیسلامی پێڕێو ده‌كرێت و زۆر تونده.
ساڵی ٢٠١٢ گه‌وره‌ترین ئاكته‌ری كۆمیدی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان كه له لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاته جیهانیه‌كان خه‌ڵات كراوه عادلی مام، به تۆمه‌تی
سوكایه‌تی كردنی به دینی ئیسلام له فلمه كۆنیه‌كانیدا بۆ ماوه‌ی ٣ مانگ ده‌ستگیر كرا
http://www.dailymotion.com/video/x69dokz
پشتیوان جاف