گشتی

گیڕەکە مەخەرە بۆش ئەگەر ئۆتۆماتیکت پێیە!

چونکە لە گیری ئین (N) رۆنی ناو سەیارە کەمترین هاتوچۆی هەیە و بەوەش مەکینەکەی ئەزیەت ئەدا.. دووەم: هەموو ئۆتۆمبێلێک ٣ رێگای هەیە بۆ جلەو گرتنی واتا راگرتن و وەستانی ئەوانیش

یەکەم : ئیستۆپ

دووەم : گێر

سێیەم: هاندبرێک کاتێک تۆ لە لیژایی ئەیخەیتە سەر گیری بۆش ، ئەوە قورسایی ئۆتۆمبێلەکە چەند هێندە ئەبێ، ئینجا تۆ کە ئەیخەیتە سەر بۆش ئەوە یەکێک لەهۆکارەکانی جڵەوگرتنی سەیارەکەت نەهێشت، ئینجا لە لێژای و لە سورعەت کە سەیارە لە بۆشە هاندبرێک راکێشی بۆ حاڵەتی لەناکاو سەیارەکە وەرەگەڕێ، کەوایە دووەم هۆکاریشت نەهێشت کە هاند برێکە،

لەم حاڵەتەدا بۆ هەر هۆکارێکی کتوپەری وەستان تۆ تەنها یەک هۆکاری وەستانی سەیارەکەت ماوە ئەویش ئیستۆپە، لە لیژای و لە سورعەت کە سەیارەکە لە بۆش ئەروا ئەگەر ئیستۆپ بکەی ئەوە زۆرترین ئەگەری تەقینی سۆندەی رۆنی ئیستۆپ هەیە یان تەقینی دەبۆی ئیستۆپ، کەوایە قەت هەوڵ مەدە لە بۆش بە سەیارەکەت برۆی بۆ سەلامەتی خۆت.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button