کوردستان

گەرمیان.منداڵێك بەهۆی کەوتنە ژێر تراکتۆرێکەوە گیان لەدەست دەدات

لەگوندی پاڕێوڵەی گەورە سەربەناحییەی باوەنوور  منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو بەهۆی کەوتنە ژێر تراکتۆرەوە گیان لەدەست دەدات.

لەم بارەیەوە عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ رایگەیاند “دوێنێ سێشەمە لەگوندی پاڕێوڵەی گەورە سەربەناحییەی باوەنوور منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو بەناوی (شاهان ئەرکان عه‌لی) کەوت بەژێر تراکتۆرەوە”.

ئاماژەیشی بەوەدا “دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی باوەنوور بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا هەردوێنێ لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا”.

ڕاشیگەیاند”پۆلیس دەستی کردووە بەلێکۆڵینەوە لەڕووداوە.

لەبارەی هۆکاری ڕودانی ڕووداوەکەشەوە کەسوکاری منداڵەکە دەڵێن: تراکتۆرەکەیان لە جێگەیەکی لێژ راگرتوەو شۆفێری لەسەرنەبووە، بەڵام تراکتۆرەکە جوڵەی کردوەو منداڵەکەیان بووە بەژێرەوە.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button