وتار

گەر پەرلەمان دڵسوزە بابەکەمیەوە ئەوە بکات!

 

لەدوایی ئاو و نان خواردن خەڵک لەم وڵاتە پێویستی بە سیستەمی سوسیاله بۆ پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان چینەکانی کۆمەڵگادا. یاخود پەرلەمان و حکومەت و دەسەڵات بەکەمیەوە (بیمەی تەندروستی) بەجدی بخەنە ئەولەویەتی کارەکانیانەوە، لەم وڵاتەی ئێمەدا هەرکەسێک تۆشی نەخۆشیێکی کۆشندە بوو، هەرکەسێک لێی قەوما یان ماڵی سوتا، ناچارە دەست بۆ ئەم و ئەو درێژ بکات تاکو تەنها ژیانی خۆی لەمردن ڕزگار دەکات!،

جا بەشکێکیان لەبێکەسی و نەبوونیدا دەمرن و بەشێکیش تەمەنێک قەرزار دەبن و بەشکێکیش لەنێوخۆیاندا دەشکێن و پارچە دەبن لەبەردەرگای ئەم و ئەو، لە کوردستان زیاتر لە یەک ملیون فەرمانبەر هەن، هەزاران دەوڵەمەند و بازرگان هەن، لە ڕێگای سەندیکاکان و ژووری بازرگانی و بانک و دامەزراوەکانی حکومەتەوە گەر مانگانە هەر تاکێکی خاوەن داهات پێنج دولار تا پەنجا دولار بداتە(بەپێی داهات) ڕێکخراوێکی تایبەتمەندی پاک!،

دڵنیابن کێشەی دڵەڕاوکی و ترس لەنەخوش کەوتن نامینێت، خەڵک لە ڕووی سایکۆلوژیەوە زۆر زۆر ئارام دەبێتەوە، کێشەی نەخۆشەکان و لێقەوماوەکانیش چارەسەر دەبێت، تەنها ئەوەیە هەژار دەستی خۆی لەبەر دەوڵەمەند ناگرێت و لێی ناپارێتەوە!.

كامی كه‌مال

نوسه‌ر

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button