Uncategorized

گەنجێک لە هاوینەهەواری بێخاڵ کوژرا

لەقەزای ڕواندز بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە گەنجێک کوژرا، وتەبێژی پۆلیسی سۆرانیش دەڵێت تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەستگیرکراون.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی تەمموزی٢٠٢٠ بەهۆی كێشەیەكی كۆمەلایەتیەوە لەقەزای ڕواندز هاولاتیەك بەناوی (ا غ) بەهۆی گولەی دەمانچەوە كوژرا“.

لەو بارەیەوە مقەدەم شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند” دوای ڕوودانی ڕووداوەکە لەلایەن مەفرەزەیەكی ئاساییشی ڕواندز تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەستگیرکراون کە سێ کەسن، دوو پیاو و ئافرەتێک“.

وتیشی” پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە دەستی پێکردووەو تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی كرا لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران“.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button