
رۆژی چوارشەممە (3-4-2019)چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری هەولێر دەکرێتەوەو بۆ ماوەی 10رۆژ بەردەوام دەبێت ،نزیکەی (1)ملیۆن کتێب نمایش دەکرێت.
بەپێی زانیاریەکانی (پشتی-نیوس) ” پێشانگای ئەمساڵ بە بەراورد بەساڵانی رابردوو گەورەتردەبێت و نزیکەی 300 دەزگای چاپەمەنی لە 21 وڵاتی جیاواز تێیدا بەشداری تێدا دەکەن.
محەمەد کاک ئەحمەد پەیامنێری (پشتی-نیوس) ڕایشیگەیاند ” 50 دەزگای بیانی و 200 دەزگای عەرەبی و 40 دەزگای کوردی لە پێشانگاکەدا بەشداری دەکەن ، نزیکەی یەک ملیۆن کتێب لە پێشانگەکەدا نمایش دەکرێت “.
پەیامنێری (پشتی-نیوس) ڕونیشیکردەوە “ڕێگریش لە ھەموو ئەو کتێبانە کراوە کە بیری توندڕەوی بڵاو دەکەنەوە.
ساڵانە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە، دڵخۆشی بەڕوخساری خوێنەرانەوە دەبینرێت، چونکە ئەو کتێبانەی لێرە دەستدەکەون بەئەستەم لە شوێنی دیکە دەستیان دەکەوێت.