کوردستان

ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوە

هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه

به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/10/2017 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و زه‌رووره‌تی یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ و تاوتوێ كران.

هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان هاوڕا و هاوهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و ته‌باییی ڕیزه‌كان و لێكگه‌یشتن لهنێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.

هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ئێستای ڕووبه‌ڕوو‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگهچاره بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستاندا بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه‌.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button