کوردستان

ھەواڵی كوژرانی ئەبو ئیزرایل پشتڕاست كرایەوە لە ماڵپەڕی فەرمی حەشدی شعبی

لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەنگۆی کوژرانی ئەبو عیزرائیل، چەکداری دیاری گروپی (سەرایا قودس و کەتائیبی ئیمام عەلی)ـی سەر بە حەشدی شەعبی بڵاوبۆتەوە و پەڕەی تایبەتیی حەشدی شەعبیش ھەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە. پەڕەی تایبەتی حەشدی شەعبی لە فەیسبووک، دەڵێت: “ئەبو عیزرائیلی ھاوڕێ و فەرماندە جێی ھێشتین و شەھید بوو.”بەڵام ھیچ ئاماژەیەک بە چۆنێتی و کات و شوێنی کوژرانەکەی نەکراوە. ئەبو عیزرائیل ناوی ئەیوب فالح حەسەن ئەلروبەیعییە و تەمەنی 39 ساڵە، پێش ئەوەی ببێت بە چەکداری حەشدی شەعبی شۆفێری تاکسی بووە، خێزاندارە و 5 منداڵی ھەیە، دواتریش بەھۆی سەرکێشییەکانییەوە لە نێو حەشدی شەعبیدا دەرکەوت، چەندین ڤیدیۆی لەبارەوە بڵاوبۆتەوە. لە ڤیدیۆیەکدا چەند چەکدارێکی دیلی داعش دەستوتێنێت و لە ڤیدیۆیەکی تر دەردەکەوێت، دڵی چەکدارێکی کوژراوی داعش دەردەھێنێت و دەیخوات.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button