کوردستان

ھەڵوێستێكی جوانی مسعود حیدر پەرلەمانتاری گۆڕان لە عێراق ..

جوانترین هه‌ڵوێست …
ئێستا كه‌ناڵێكی شۆفینی عه‌ره‌بی پرسیارێكی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاری گۆڕان مسعود حیدر كرد ده‌رباره‌ی ڕیفراندۆمی كوردستان ،،
پرسیار : ئێوه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دژی مسعود به‌رزانین ، ئایا به‌ هه‌مان شێوه‌ دژی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی مه‌سعودن ؟
وه‌ڵام : ئێمه‌ دژی مسعود به‌رزانین نین ، ئێمه‌ دژی سیاسه‌ته‌كانی مه‌سعود به‌رزانین ، ڕیفراندۆم كه‌س خاوه‌نی نیه‌ جگه‌ له‌ میلله‌تی كورد ، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌گ گۆڕان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ گه‌ڵ ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌وه‌ سیاسه‌تی ره‌سمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ .
پرسیار : واتا ئێوه‌ش له‌ گه‌ڵ پارچه‌ پارچه‌ كردنی عیراقن و ئه‌تانه‌وێ ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌یه‌نێنن ؟
وه‌ڵام : به‌ڵێ ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردین ، ئه‌ی بۆ ئێمه‌ كورد نین ، ئه‌ی ئێوه‌ی عه‌ره‌ب چه‌ندین ساڵه‌ له‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مان پێمان ناڵێن ده‌ بڕۆن ده‌وڵه‌ته‌كه‌تان ڕابگه‌یه‌نن و له‌ كۆڵمان ببنه‌وه‌ ، چه‌ندین جار ووتوتانه‌ بڕۆن ،
خێره‌ ئێستا شین و واوه‌یڵێ ئه‌كه‌ن بۆ یه‌كپارچه‌ی خاكی عیراق ، ئێمه‌ بڕیاری خۆمان داوه‌و هه‌موو ده‌ر ئه‌نجامێكیشمان قبوڵه‌ ……

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button