
وە‌زاری پە‌نابە‌رانی یۆنان بە نیازە لە‌مە‌و دوا ھە‌فتانە ھە‌ر كۆچبە‌رێك/پە‌نابە‌رێك مافی وە‌رگرتنی مافی پە‌نابە‌ری نە‌بێت بە خێرایی دیپۆرتی توركیا بكرێتە‌وە.
نۆتیس میتاراكیس (Notis mitarakis)، وە‌زیری نوێی پە‌نابە‌رانی یۆنان لە چاوپێكە‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامە‌یە‌كی یۆنانی باسی دۆخی ئێستای كۆچی نایاسایی كرد لە كە‌نار ئاوە‌كانی توركیاوە بە‌رە‌و دورگە‌كانی یۆنان و جە‌ختی لە‌وە كرد كە پێویستە كارێك بكرێت بۆ ئە‌وە‌ی ڕێژە‌ی كۆچی نا یاسایی كە‌متر بكرێتە‌وە.
بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌یش، ئە‌وە‌ی ئاشكرا كرد كە وە‌زارە‌تە‌كە‌ی لە پلانیدایە، لە داھاتوویە‌كی نزیكدا ھە‌فتانە بە‌ش بە‌ش ئە‌و كۆچبە‌رانە دیپۆرت بكرێنە‌وە كە مافی وە‌رگرتنی پە‌نابە‌رییان نیە.
وە‌زیری پە‌نابە‌رانی یۆنان:
ئە‌وانە‌ی مافی پە‌نابە‌رییان نیه، له‌مه‌و دوا به خێرایی دیپۆرتی توركیا ده‌كرێنه‌وه. باوه‌ڕمان وایه كه ئه‌وه كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌و ده‌بێت له كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆچی نایاسایی له هه‌مان كاتیش‌دا په‌یامێكه بۆ قاچخچیه‌كانی توركیا كه ئیدی ناتاونن به ئاسانی ژیانی كۆچبه‌ران بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، میتاراكیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و حكومه‌تیش له ئێستادا گرنگی به‌وه‌ده‌دات به‌شێكی زۆری په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كانی دورگه‌كاكنی یۆنان، ڕه‌وانه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان بكرێن چونكه بڕیار دراوه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه په‌نابه‌ران له دورگه‌كان چی دیكه گیر ناخۆن.
سه‌باره‌ت به به‌ربه‌ستی ده‌ریایی كه له چه‌ند ڕۆژێكی ڕابردوو بڕیاری له سه‌ر درا و له میدیاكانی ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكایشه‌وه ناڕه‌زاییتی ده‌ربڕا به‌و بڕیاره، میتاراكایس ڕوونی كرده‌وه:
گرنگترین مه‌به‌ستی حكومه‌تی یۆنان، كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆچی نایاساییه. ناكرێت یۆنان ببێته بازنه‌ی قاچاخچیه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته سنوره‌كانمان تووندتر بكه‌ین و ئه‌وانه‌یش مافی په‌نابه‌رییان نیه، دیپۆرتی توركیایان بكه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پێویسته یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێت
له كۆتای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان دووپاتی كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر كه پێشوتر ڕه‌فزیان پێدراوه و مافی په‌نابه‌ری وه‌ر ناگرن له یۆنان، دیپۆرتیان بكه‌نه‌وه بۆ توركیا وه‌ك له ڕێكه‌وتنامه‌ی ساڵی 2016 له گه‌ڵ توركیا و ئه‌وروپا ڕێكه‌وتوون و واژوویان كردووه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News