سپۆرتکوردستان

یاریزانانی كورد به‌ژداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی جیهانی ده‌كه‌ن

دوا به‌دوای به‌ژداری كردنیان له‌ پاڵه‌وانێتی جیهانی كیك بۆكسێنگ له‌ یۆنان و به‌ ده‌ست هێنانی ئه‌نجامێكی باش، بڕیار وایه‌ دوباره‌ 22/12 له‌ وڵاتی توركیا 2 یاریزان و ڕاهێنه‌رێكی كورد به‌ژداری پاڵه‌وانێتیه‌كی جیهانی بكه‌ن ،

یاریزانی كورد ڕێبین فازیل كه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی پێشتردا له‌ وڵاتی یۆنان له‌ نێوان زیاتر له‌ 40 یاریزانی جیهانی توانی له‌ وه‌زنی خۆیا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌م جاره‌ش وه‌ك خۆی ده‌ڵێت بۆ پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌چم و ده‌مه‌وێت ئاڵای كوردستان له‌ ناو خاكی توركیادا به‌رزبكه‌مه‌وه‌ ،

یاریه‌كه‌ به‌ شێوازی پرۆفیشناڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و 3 جه‌وله‌ی 3 ده‌قه‌ییه‌و یه‌ك یاریه‌.

ڕێبین فازیل له‌ كێشی 63 كیلۆ یاری ده‌كات و ڕكابه‌ره‌كه‌ی یاریزانێكی توركه‌ كه‌ به‌ژداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتی جیهانی كردووه‌ .

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Xalil)

په‌یامنێری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button