سپۆرت

یاریزانێکی کیك بۆکسینگ بەهۆی کوردبوونیەوە له‌ توركیا غه‌دری لێدەکرێت

یاریزانێکی کورد دوای بەژداریکردن لە یاریەکی نێودەوڵەتی کیك بۆکسینگ لەلایەن دادوەرانی یاریەکە خیانەتی لێدەکرێت.

 

یاریزانێکی کورد دوای بەژداریکردن لە یاریەکی نێودەوڵەتی کینگ بۆکسینگ لەلایەن دادوەرانی یاریەکە خیانەتی لێدەکرێت کاپتن ڕێبین یاریزانی کیك بۆکسینگ( Kick Boxing) دوای بەژدارکردنی لە پاڵەوانیەتی نێودەولەتی (FFC1) کە لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەچوو ڕووبەڕووی یاریزانێکی تورك بۆوە بەڵام دادوەرانی یاریەکە بەهۆی کوردبوونی کاپتن ڕێبین پێش کۆتایی هاتنی یاریەکە خیانەتیان لە یاریزانە کوردەکە کرد و یاریزانە تورکەکەیان بە براوە هەژمارکرد.

کاپتن ڕێبین بە Pishti-Newsــی ڕاگەیاند “من ئاستێکی نایابم پێشکەش کرد کە دادوەرانی یاریەکە دەیانزانی ئاستم لە یاریزانە تورکەکە زۆر باشترە بەڵام بەهۆی کوردبوونم پێش کۆتایی هاتنی ٣ گەرێ یاریەکە یاریزانە تورکەکە بە براوە هەژمارکرا”.

کاپتن ڕیبین ئاماژەی بەوەشدا”لەبەر ئەوەی لە وڵاتی تورکیا ئەو پاڵەوانیەتییە بەڕێوەچوو ڕێگەیان نەدا ئاڵای کوردستان لە ناویاریگادا هەڵبگرم” کاپتن ڕێبین 2 مانگ بەر لە ئێستا لە پاڵەوانیەتی (WKU)ــی نێودەولەتی کە لە وڵاتی یۆنان بەرێوەچوو توانی لە کۆی زیاتر لە (1000) بەژداربوو پلەی یەکەم بەدەست بینێت و ملوانکەی ئاڵتونی بباتەوە و ئاڵای کوردستان له‌ نێو یاریگاکە بەرزبکاتەوە.

شایەنی باسە کاپتن ڕێبین لە ساڵی 2002-2003 دەستیکردووە بە یاریکردن لە ( King Boxing) و بەژداری چەندین پاڵەوانیەتی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کردووە، بەژداری (6) پاڵەوانیەتی نێودەولەتی کردووە و لە (2)یاریدا پلەی سێیەمی بەدەست هیناوە و لە (3) یاریدا پلەی دووەمی بە دەست هێناوە لە کۆتا یاریشیدا پلەی یەکەمی بەدەست هیناوە.

 

 

 

هەڵۆ بەرزنجی

پەیامنێری Pishti-News

 

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button