
بڕیاری خێرا كردنی وه‌ڵامی كه‌یسه‌كان و پێدانی مافی په‌نابه‌ری و پاسپۆرت به په‌نابه‌ران په‌سه‌ند كرا.
وه‌زاره‌تی پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی و خێراكردنی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری و پاسپۆڕت به په‌نابه‌ران، یاسایه‌كی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرد.
لیژنه‌ی یه‌كه‌م كه پێكهاتووه له 34 كارمه‌نده‌وه، كاریان تایبه‌ت ده‌بێت بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌م چاوه‌ڕوانیدان و تا ئێستا وه‌ڵامیان وه‌ر نه‌گرتووه. به پێی ئه‌و بڕیاره‌ی كه له په‌رله‌مانی یۆنانه‌وه په‌سه‌ند كراوه پێویسته هه‌موو مانگێك وه‌ڵامی 132 بڕیار ده‌ركه‌ن به به‌ڵێ یان نه‌خێر بۆ ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه له چاوه‌ڕوانیدان.
به‌م شێوه حكومه‌تی یۆنان پرۆسه‌كه زۆر خێراتر ده‌كات كه لا ڕابردوودا هیچ لیژنه‌یه‌كی وا دروست نه‌كرابوو بۆ خێرایی كردنی پرۆسه‌كه
به پێی هه‌مان بڕیار، 33 كارمه‌ندی دیكه هه‌موو مانگێك پێویسته 300 ئیقامه و پاسپۆرت ده‌ربكات و بیدات به‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه قبوڵیان وه‌رگرتووه و له چاوه‌ڕوانی ID و پاسپۆرتن.
به‌م شێوه‌یه پرۆسه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی داوا كردنی مافی په‌نابه‌رێتی زۆر خێراتر ده‌كرێت و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه قبوڵیشیان وه‌رگرتووه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ID و پاسپۆرته‌كانیان وه‌ر ده‌گرن.
له پاڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌مان ئه‌م لیژنه‌یه، پێداچوونه‌وه‌ش به سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه‌یش ده‌كات كه ڕه‌فزیان وه‌رگرتووه و ئیستینافیان كردۆته‌وه و له چاوه‌ڕوانیدان بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش خێراتر بكرێت و به په‌له وه‌ڵامی كه‌یسه‌كانیان بدرێته‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News