په‌نابه‌ران

یه‌ختێكی دزراو به‌ 17 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

له‌ ئاوی یۆناندا 17 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ نێو یه‌ختێكدی دزراودا ده‌ستگیر كران

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ یه‌ختێك نزیك دورگه‌ی كه‌ركه‌ره‌ (Kerkyra) به‌ 17 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا ، دوای ئه‌وه‌ی ماتۆڕی یه‌خته‌كه‌ له‌ كار كه‌وتوبوو، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان هه‌مووانی ده‌ستگیر كرد

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، كه‌سێك سكاڵای تۆمار كرد كه‌ یه‌خته‌كه‌ی لێ دزراوه‌ و هێزی ده‌ریاوانی یۆنانیش ڕۆژ به‌ ڕۆژ به‌دوای ئه‌و یه‌خته‌دا ده‌گه‌ڕا.

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند زانیاریه‌ك گه‌یشته‌ هێزی ده‌ریاوانی یۆنان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌، یه‌خته‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌ له‌ ئاوی یۆناندا نزیك دورگه‌ی كه‌ركه‌ره‌. كاتێك پشكنینیان كرده‌ ناو ۆه‌خته‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ 17 كۆچبه‌ری نایاسایی تێدایه‌ و ماتۆڕی یه‌خته‌كه‌ له‌ كار كاوتووه‌ و كۆچبه‌ره‌كان له‌ ناو ئاودا گیریان خواردووه‌.

له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسدا، ده‌ركه‌وت كه‌ كاپتنی یه‌خته‌كه‌ هه‌ڵهاتوبوو و كۆچبه‌ره‌كانی له‌ ناو ئاودا به‌جێ هێشتوو. كۆچبه‌ره‌كان به‌ ته‌نیا بێ كاپتن له‌ چاوه‌ڕوانیدا بوون..

15 كه‌سیان ئه‌فغانی بوون و 2 كه‌سیان ئێرانی بوون.

سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی یه‌خته‌كه‌، به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان، تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند، كه‌ چه‌ند ڕۆژێك هێزی ده‌ریاوانی یۆنان به‌ دوای ئه‌و یه‌خته‌دا ده‌گه‌ڕا كه‌ دزرابوو، پاشان زانیاری هه‌بوون له‌ سه‌ر یه‌ختێك كه‌ له‌ ناو ئاودا ماوه‌ته‌وه‌ و كاپتنی تێدا نیه‌. خاوه‌نی یه‌خته‌كه‌ زانیاری زۆر گرنگیدا به‌ ئێمه‌ و دوای ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ره‌كانمان ده‌ستگیر كرد، یه‌خته‌كه‌مان بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button