
پۆلیسی یۆنان: باندێكی قاچاخچێتی گه‌وره له پشتی ئه‌م ڕووداوه‌دایه
ڕۆژی ڕابردوو به‌ره‌و ئێواره‌كه‌ی یه‌ختێك به 10 كۆچبه‌ری كورده‌وه له گه‌ڵ دوو كاپتن له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان تایه‌ت به پشتی-نیوز ڕاگه‌یاند: یه‌خته‌كه نزیك ناوچه‌ی پیلۆس (Pylos) ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا له گه‌ڵ 10 كۆچبه‌ری عێراقی و 2 كاپنتیش كه یه‌كێكیان هاوڵاتی توركیا بوو ئه‌وی دیكه‌یش هاوڵاتی سوید بوو. كۆچبه‌ره‌كان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی پیلۆس كران و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كرێت.
پشتیوان جاف: یه‌خته‌كه كێشه‌ی هه‌بوو, كۆچبه‌ره‌كان خۆیان په‌یوه‌ندیان به ئێوه كرد؟ ژیانیان له مه‌ترسیدا بوو؟
وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان:
نه‌خێر هیچ گفتێكی نه‌بوو یه‌خته‌كه. ئێمه زانیاریمان له سه‌ر یه‌خته‌كه هه‌بوو. به هه‌ماهه‌نگیمان له گه‌ڵ پۆلیسدا، كه زانیاریمان ئاڵوگۆر كردبوو، توانیمان ده‌ستبه‌سه‌ر یه‌خته‌كه‌دا بگرین.

پۆلیسی یۆنان ده‌ڵێت، كه ئه‌مان ئه‌ندامی باندێكی قاچاخچێتی گه‌وره‌ن كه له توركیاوه كۆچبه‌ر نه مایاسایی ده‌رباز ده‌كه‌ن به‌ره‌و وڵاتی توركیا. ئێمه به‌دواداچوونی زیاتر ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستگیر كردنی ئه‌ندامی دیكه‌یش كه كاریان له گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
به پێی به‌دواداچوونی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان، یه‌كێك له كاپتنه‌كان، یه‌خته‌كه‌ی به كرێ گرتبوو له ناوچه‌ی ڤۆلۆسی یۆنان، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كاری نایاسایی پێ ئه‌نجام بدات و ئه‌م كۆچبه‌رانه بگه‌یه‌نێته كه‌نار ئاوه‌كانی ئیتاڵیا.
هه‌روه‌ها، پۆلیسی ده‌ریاوانی یۆنان ده‌ڵێت، كه كۆچبه‌ره‌كان له توركیاوه په‌یوه‌ندیان به ژماره‌یه‌ك قاچاخچی كردبوو پێكه‌وه ڕێكه‌وتوبوون و ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی ئه‌م یه‌خته‌یان كردبوو، تاكو له توركیاوه بگه‌نه ئیتاڵیا. هه‌ر نه‌فه‌رێكیش بڕی 5.000 دۆلاریان دابوو.
له ئێستادا، پۆلسی ده‌ریاوانی یۆنان و هێزی ئاسایش زانیاریه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه تاكو ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌م بانده قاچاخچیه له یۆنان و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌ستگیر بكرێن.
سه‌رچاوه‌كان: وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان، پۆلیسی كه‌له‌ماتا، به‌ڕه‌وبه‌رایه‌تی پۆلیسی پێلۆپۆنیسۆن
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News