په‌نابه‌ران

یه‌ختێك به‌ 16 سه‌رنشینه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

یه‌خته‌كه‌ له‌ یۆنانه‌وه‌ به‌ڕێ كه‌وتوبوو به‌ره‌و وڵاتی ئیتاڵیا

یه‌ختێك به‌ 16 كۆچبه‌ری توركه‌وه‌ له‌ یۆنانه‌وه‌ به‌ڕێ كه‌وت به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڵام هێزی ده‌ریاوانی یۆان هه‌موویان ده‌ستگیر كرد

 

ڕۆژی 3/9/2021 یه‌ختێك له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی یۆنانه‌وه‌ به‌ 14 كۆچبه‌ر و دوو كاپتن به‌ڕێ كه‌وتن به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌ نزیك دورگه‌ی پارگا (Parga) ده‌ستگیر كران.

به‌ پێی به‌یانامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌، له‌ ڕۆژی 1/9/2021 یه‌خته‌كه‌ به‌ ناوی ”Desire” كه‌ ته‌نها كاپتنه‌كانی تێدا بوو، ڕایگرت له‌ به‌دنه‌ری پرێڤێزا و له‌و ڕۆژه‌وه‌ یه‌خته‌كه‌ له‌ ژێر چاودێریدا بوو.

دوو رۆژ دوای ئه‌وه‌، یه‌خته‌كه‌ به‌ 2 كاپتن و 14 كۆچبه‌ری كوردی باكوره‌وه‌ به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وتن. دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ناو ده‌ریادا یه‌خته‌كه‌ به‌ 16 كۆچبه‌ره‌وه‌ كه‌ هه‌موویان تورك و كوردی باكوری كوردستان بوون، ده‌ستگیر كران.

 

دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ كۆچبه‌ره‌كان هاوڵاتی توركیا و كوردی باكوری كوردستانن و به‌ پۆلیسی یۆنانیان گوت له‌ ترسی ئه‌ردغۆان هه‌ڵهاتووین.

له‌ ترسی ئه‌ردپغان هه‌ڵهاتووین

له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا كۆچبه‌ره‌كان به‌ پۆلیسی یۆنانیان گوت له‌ ترسی حكومڕانی ئه‌ردپغان هه‌ڵهاتووین، ئێمه‌ دكتۆر و نوسه‌ر و كه‌سانی ناسراوین، سه‌ر به‌ فه‌تحوڵا گیوله‌نین. دوای كووده‌تاكه‌ی ئه‌ردۆغان، تا ئێستا ژیانمان له‌ مه‌ترسیدایه‌ له‌ ناو ولاته‌كه‌ی خۆماندا. ویستمان ڕوو له‌ ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا بكه‌ین بۆ ژیانێكی ئاسوده‌تر.

 

لهه‌ردوو كاپتنه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان 40 و 43 ساڵ بوو، وه‌ك قاچاخچی ناسێنران و ره‌وانه‌ی دادگا كران

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button