
یه‌ختێكی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگر به 193 كۆچبه‌ره‌وه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه به‌ڕێ كه‌وت به‌ره‌و ئیتاڵیا، به‌ڵام له دورگه‌یه‌كی یۆنیانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
یه‌ختێكی گه‌وره به 193 كۆچبه‌ری نایاسایی له ناوچه‌ی چاناكالێی توركیا به‌ڕێ كه‌وت به‌ره‌و وڵاتی ئیتاڵیا، به‌ڵام به‌هۆی كه‌ش و هه‌وا كه ناله‌بار بوو، له دورگه‌ی كێیا (KEA)ی یۆنان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
به پێی زانیاریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، یه‌خته‌كه له ناوچه‌ی چاناكاڵه به ئاڵای توركیا به‌ڕێ كه‌وت و كاتێك گه‌یشته ئاوی یۆنان، ئاڵاكه‌ی كرد به ئاڵای یۆنانی تاكو به ئاسانی ده‌ربازی ناو ئاوی ئیتاڵیا بێت. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وا ناله‌بار بوو بۆ یه‌خته‌كه و مه‌ترسی گه‌وره‌و بۆ ژیانی كۆچبه‌ران دروست ده‌كرد، یه‌خته‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له مینای دورگه‌ی كێیه له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له نێو كۆچبه‌ره‌كاندا 123 پیاو و 29 ئافره‌ت و 38 منداڵن. دوو ئافره‌تیان دووگیانن. كۆچبه‌ران ڕه‌وانه‌و هۆتێل كران له ئێستادا پشكنینی پزیشكیان بۆ ده‌كرێت و لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵ كۆچبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن.
به‌رپرسێكی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ڕایگه‌یاند كه له نێو 193 كۆچبه‌ره‌كاندا گومان له 3 كه‌س ده‌كرێت كه كاپتن و قاچاخچی یه‌خته‌كه بن. هه‌روه‌ها یه‌خته‌كه هیچ ئه‌وراقێكی فه‌رمی نیه و وه‌زراته‌ی ده‌ریاوانی یۆنانیش به هه‌لیكۆپتێر تیمێكی تایبه‌تی ناردووه دورگه‌كه تاكو هاوكار بن له به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كان.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News