
یه‌ختێك به 35 په‌نابه‌ری كورده‌وه نزیك ئاوی ئیگومێنیچا (كۆمه‌نیسیا) ده‌ستگیر كران
پۆلیسی ده‌ریایی كۆمه‌نیزیا به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 08/02/2019, یه‌ختێكیان ڕاوه‌ستاند له ئاو دا نزیك ناوچه‌ی پێردیكا سه‌ر به كۆمه‌نیزیا كه به نیاز بوو 35 په‌نابه‌ری كورد به نایاسایی ره‌وانه‌ی ئیتاڵیا بكات. له نێوان په‌نابه‌ره كورده‌كان 6 خێزان به منداڵه‌وه هه‌بوون. له ئاكام دا، قوپتان و گشت نه‌فه‌ره‌كانیش به یه‌خته‌كه‌وه ده‌ستگیر كران و ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلسی كۆمه‌نیزیا كران.
به‌ڕێوبه‌ری پشتی-نیوز له ڕێگه‌ی ته‌لیفۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به بنكه‌ی پۆلیسی كۆمه‌نیزیای كرد و به‌رپرسی ئه مه‌ركه‌زه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ڕایگه‌یاند:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، پۆلیسی ده‌ریایی كۆمه‌نیزیا، یه‌ختێكیان بینی له ئاوی پێردیكا (Perdika – Πέρδικα Θεσπρωτίας)، گومان مان لێ كرد و پشكنینمان كرد. له كاتی پشكنین دا ، ده‌ركه‌وت كه 35 نه‌فه‌ری كوردی نایاساییان پێ‌بوو به نیاز بوون ڕه‌وانه‌ی ئیتاڵیایان بكه‌ن. 2 قوپتانه‌كه و 35 په‌نابه‌ره كورده‌كه‌ش ده‌ستگیر كران و یه‌خته‌كه‌یش ده‌ستی به سه‌ردا گیرا. پاشان پۆلسی كۆمه‌نیزیا، گومانیان له ئۆتۆمبیلێكی جۆری ڤان كرد و ڕایان وه‌ستاند و پشكنینان كرد. بۆمان ده‌ركه‌وت، كه په‌نابه‌ره كورده‌كان به‌و ڤانه له ئه‌سیناوه به‌ڕێوكه‌وتوبون به‌ره‌و كۆمه‌نیزیا. ڤانه‌كه و شۆفێره‌كه‌یشمان ده‌ستگیر كرد.
له ئێستادا، گشت په‌نابه‌ره كورده‌كان له بنكه‌ی پۆلیسی مینای كۆمه‌نیزیان و لێكۆڵیه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌كرێت.
ده‌ریا جه‌میل (Darya Jamil)
Pishti-News Reporter