په‌نابه‌ران

یه‌ختێك به‌ 36 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه‌ نزیك دورگه‌ی لێفكاده‌ی یۆنان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

36 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ ناو یه‌ختێكدا كه‌ به‌ نیاز بوون روو له‌ ئیتاڵیا بكه‌ن، نزیك دورگه‌ی لێفكاده‌ی یۆنان ده‌ستگیر كران

به‌یانی ئه‌مڕۆ 36 كۆچبه‌ری نایاسایی نزیك دورگه‌ی لێفكادا ده‌ستگیر كران كه‌ به‌ نیاز بوون به‌ نایاسایی بگه‌نه‌ ئیتاڵیا.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، له‌ گه‌ڵ هه‌ر 36 كۆچبه‌ره‌كاندا 4 هاوڵاتی ئوكرانی وه‌ك كاپتنی یه‌خته‌كه‌ ده‌ستگیر كراون.

كۆچبه‌ره‌كان له‌ ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌نده‌ری لێفكاده‌ و له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵ ده‌كرێت.

وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری نوێ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌دا و پێیان ڕاگه‌یاندنین كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ختێك به‌ 36 كۆچبه‌ره‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا له‌ نێویاندا 6 منداڵ هه‌ن كه‌ له‌ گه‌ڵ دایك و باوكیان هه‌روه‌ها  4 هاوڵاتی ئۆكرانی وه‌ك كاپتنی یه‌خته‌كه‌ ده‌ستنیشان كران. هه‌موویان ڕه‌وانه‌ی دورگه‌ی لێفكاده‌ی یۆنان كراون و سه‌لامه‌تن.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی یۆنان له‌ كه‌ره‌نتینه‌دایه‌، پێویسته‌ هه‌موو ڕێنماییه‌ ته‌ندروتیه‌كان بگرنه‌ به‌ر بۆ پاراستنی هاوڵاتیان وكۆچبه‌ره‌كانیش. بۆیه‌ تا كاتێكی نادیار، كۆچبه‌ره‌كان له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی دورگه‌ی لێفكاده‌ ده‌مێننه‌وه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button