
یه‌ختێك به 56 سه‌رنشینه‌وه كه زۆرینه‌یان كوردن، دوای ئه‌وه‌ی ماتۆڕی یه‌خته‌كه‌یان له ده‌ریای ئیجه له كار كه‌وت و دوای 4 ڕۆژ به سه‌لامه‌تی گه‌یشثنه ئه‌سینا.
به پێی زانیاریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ستی پشتی-نیوز كه‌وتوون، یه‌ختێك به 45 په‌نابه‌ری كورد و 11 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه به‌ڕێ كه‌وتن به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ڕوو له ئیتاڵیا بكه‌ن. دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ئاوی یۆنان‌دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ره‌كان زۆر بوون له ناو یه‌خته‌كه‌دا، ماتۆڕه‌كه‌ی له كات كه‌وت.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆر درا بۆ چا كردنی ماتۆڕه‌كه، دواجار گڕی گرت و ئاگر و دووكه‌ڵ چووه ناو یه‌خته‌كه‌وه و ژیانی هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان كه‌وته مه‌ترسیوه. شایه‌تحاڵێكی كورد كه له ناو یه‌خته‌كه‌دا بوو تایبه‌ت به پشثی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
” له ناكاودا، دووكه‌ڵێكی زۆر هاته ناو ژووری یه‌خته‌كه‌وه و زۆرینه‌ی په‌نابه‌ره كورده‌كان تووشی ته‌نگه نه‌فه‌س و ڕشانه‌وه بوون. به‌په‌له هه‌وڵمان دا ئاگری ماتۆڕه‌كه‌مان كوژانده‌وه و په‌نابه‌ره‌كانمان هێنا ده‌ره‌وه‌ی یه‌خته‌كه تاكو هیچ كه‌سێك بێهۆش نه‌بێت.
ژیانمان له مه‌ترسیدا ، نه‌مانده‌زانی چۆن چاره‌سه‌ری ماتۆڕه‌كه بكه‌ین. دواتر به هاوكاری هه‌وا، كاپتنی یه‌خته‌كه توانی ئه‌مه له دورگه‌یه‌ك نزیك بكاته‌وه تاكو هه‌موومان به سه‌لامه‌تی له‌و دورگه‌یه دابه‌زین.
دورگه‌كه ناوی میكۆنۆس بوو، ئێمه له‌وێ به سه‌لامه‌تی دابه‌زین و یه‌خته‌كه ئێمه‌ی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ توركیا. بارودخۆمان زۆر خراپ بوو، ئاو و خواردنمان پێنه‌مانوو، هه‌موومان زۆر ماندوو بووین.
ئه‌وكات توانیمان له شوێنێكی ئه‌و دوگه‌یه‌دا خۆمان بشارینه‌وه تاكو پۆلیس و هێزی ده‌ریاوانی نه‌مان بینێت، چونكه ده‌مان زانی ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی توركیا ده‌كرێینه‌وه.
4 ڕۆژ له‌وو دورگه‌یه ماینه‌وه، كه‌س به ئێمه نه‌زانی. ئاو و خواردنمان پێ نه‌بوو، ژیانی هه‌موومان له مه‌ترسیدا بوو. خۆشبه‌ختانه به هاوكاری خودای په‌روه‌ردگار، توانیمان له شوێنێك خواردن په‌یا بكه‌ین ، ئه‌وه بووه هاوكاریه‌كی زۆر گه‌وره بۆ ئێمه.
له چواره‌م ڕۆژدا، خۆمان هه‌وڵێك بده‌ین به یاسایی بگه‌یه‌نه ئه‌سینا.
ژماره‌یه‌ك له گه‌نجه كورده‌كان زمانی ئینگلیزیان ده‌زانی و ئه‌وان چوونه ناو شاری دورگه‌ی میكۆنۆس و پرسیاریان كرد چۆن وه‌ك گه‌شتیار ده‌توانن بگه‌نه به شاری ئه‌سینا. هاوڵاتیه یۆنانیه‌كان وایا ده‌زانی كه ئێمه گه‌شتیارین و بۆ گه‌شت و گوزار ڕوومان له‌و دورگه‌یه كردووه.
یۆنانیه‌كان هاوكاریان كردین ڕێگایه‌كیان پێ نیشان داین بێ تێستی كۆرۆنا بگه‌ین به ئه‌سینا. ئه‌وكات ئێمه‌یش بڕیارماندا گروپ گروپی 5 نه‌فه‌ری بلیتمان بڕی و به سه‌لامه‌تی وه‌ك گه‌شتیار له دورگه‌ی میكۆنۆس گه‌یشتنینه ئه‌سینا.
له ئێستادا په‌نابه‌ره‌كان هه‌موویان له شاری ئه‌سینان و ته‌ندروستی هه‌موویان جێگیره و سه‌لامه‌تن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News