
یه‌ختێك به 65 كۆچبه‌ره‌وه نزیك دورگه‌ی زاكینتۆسی یۆنان له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
به پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان، یه‌خته‌كه له له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه دۆزرایه‌وه نزیك دورگه‌ی زاكینتۆس كه به نیاز بوون به نایاسایی ڕوو له ئیتاڵیا بكه‌ن. ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیر كران.
بڕیار وابوو دوای ده‌ستگیر كردنیان سه‌ره‌تا كۆچبه‌ره‌كان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی پیرگۆس (Pyrgos) بكرێن به‌ڵام سه‌رۆكی
شاره‌وانی ئه‌و ناوچه‌یه به هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ڕایگه‌یاند كه توانایان نیه ئه‌و كۆچبه‌رانه بگرێنه خۆیان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ باڵه‌خانه‌یه‌كیان نیه كه ئاماده بێت و هه‌موو پێداویستیه‌كی بۆ خزمه‌تی كۆچبه‌ره‌كان تێدا بێت. دواجار بڕیار درا ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری كه‌تاكۆلۆ بكرێن و له‌وێ تیمی پزیشكان له ئاماده‌باشیدان بۆ تێستی كۆرۆنا بۆ هه‌موویان و باڵه‌خانه‌یه‌كیش ئاماده كراوه تاكو كۆچبه‌ره‌كان له‌وێ بمێنه‌وه تاكو پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له سه‌ر ئه‌م كۆچبه‌رانه، له وه‌ڵامدا پێیان ڕاگه‌یاندین كه هێشتا ئه‌وان نه‌گه‌یشتوونه‌ته وشكانی و پۆلیس هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له سه‌ر ڕووداوه‌كه ئه‌نجام نه‌داوه. دره‌نگانی شه‌و چه‌ند زانیاریه‌كمان ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌وكات به فه‌رمی ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه.
هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه ئایه ئه‌م یه‌خته له توركیاوه به‌ڕێ كه‌وتووه یاخود له ناوچه‌یه‌كی یۆنانه‌وه به‌ره‌و ئیتاڵیا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News