په‌نابه‌رانجیهان

یه‌ختێك به‌ 65 كۆچبه‌ری كورده‌وه‌ ده‌ستگیر كرا

 

یه‌ختێك به‌ 65 كۆچبه‌ری كورده‌وه‌ له‌ ناو ئاوی یۆناندا ده‌ستگیر كران. له‌ نێو كۆچبه‌ره‌ كورده‌كاندا 13 منداڵ هه‌ن

یه‌ختێك به‌ ئاڵای هۆڵه‌ندیه‌وه‌، به‌ 65 كۆچبه‌ری كورده‌وه‌, له‌ باكوری پارێزگای ئاخاییه‌ نزیك ناوچه‌ی كه‌لۆگریا (Kalogria),  له‌ لایه‌ن هێزی پۆلیسی ده‌ریایی یۆنانه‌وه‌ ده‌ستگیر كران. له‌ نێو ده‌ستگیر كراوه‌كانیش دا 3 هاوڵاتی ئۆكرانی وه‌ك قوپتانی یه‌خته‌كه‌ ده‌ستگیر كران.

یه‌خته‌كه‌، به‌ هاوكاری هێزی پۆلیسی ده‌ریایی یۆنانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی مینای كیلینی (Kylini) كرا و 3 هاوڵاتیه‌ ئۆكرانیه‌كه‌یش به‌ تۆمه‌تی قاچاخچی ده‌ستگیر كران،

پۆلیسی یۆنان، به‌ دواداچونی زیاتر ده‌كات و گومانی هه‌یه‌ كه‌ باندێكی قاچاخچێتی له‌ پشت ئه‌م كاره‌یه‌ و مه‌به‌ستیه‌تی بانده‌كه‌ گشتی ده‌ستگیر بكات.

له‌ هه‌مان كات دا، كۆچبه‌ره‌ كورده‌كان ره‌وانه‌ی مینای كیلینی كراون له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌ تاكو سبه‌ینێ رۆژی هه‌ینی.

 

چۆن یه‌خته‌كه‌ به‌ كۆچبه‌ره‌ كورده‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیت كرا

به‌ پێی بڵاو كراوه‌ی پۆلیسی گشثی یۆنان، چه‌ند زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر ئه‌م یه‌خته‌ درابوو به‌ پۆلیسی ده‌ریایی یۆنان، له‌ ئاماده‌باشیدا بوون بۆ ده‌ستگیر كردنیان. دوای به‌ڕێ كردنی یه‌خته‌كه‌، پۆلیسی ده‌ریایی و پۆلیسی پاراستنی سنوری ناو ئاوی یۆنان به‌ هه‌ماهه‌نگیه‌وه‌، یه‌خته‌كه‌یان دۆزیه‌وه‌ به‌ ناوی «COUGAR» و به‌ ئاڵای هۆڵه‌ندیه‌وه‌ و تێیدا 65 كۆچبه‌ری كورد هه‌بوون.

یه‌خته‌كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسی ده‌ریایی یۆنان ده‌ستی به‌ سه‌ر دا گیرا.

بریار وایه‌ سبه‌ینێ هه‌ینی گشت كۆچبه‌ره‌ كورده‌كان ره‌وانه‌ی دادگا بكرێن.

به‌ڤیدیۆ:

 

وێنه‌كان بینه‌:

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button