په‌نابه‌رانجیهان

به‌ڤیدیۆ: یه‌ختێك به‌ 89 نه‌فه‌ره‌وه‌ له‌ دورگه‌ی كێفالۆنیا له‌ یۆنان ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا

تایبه‌ت به‌ Pishti-News

 

چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا، یه‌ختێك به‌ 87 نه‌فه‌ر و 2 قوپتانه‌وه‌ له‌ باكوری یۆنان له‌ دورگه‌ی كێفالۆنیا، كه‌ به‌ نیاز بوون به‌ڕێكه‌ون به‌ره‌و وڵاتی ئیتاڵیا، له‌ لایه‌ن هێزی پۆلیسی سه‌ر ئاوی یۆنان ده‌ستگیر كران.

تیمی پشتی-نیوز له‌ رێگای ته‌لیفۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی كرد به‌ به‌رپرسی مینای كێفالۆنیا و پێی راگه‌یاندین، كه‌ هه‌ر 87 نه‌فه‌ره‌كان كه‌ ده‌ستگیر كراون، گشتیان به‌ ڕه‌گه‌ز ئێرانی و عێراقین و ژماره‌یه‌كی زۆریان كوردن. هه‌روه‌ها به‌رپرسی مینای كه‌فالۆنیا به‌ به‌ڕێوبه‌ری پشتی-نیوزی گوت:

له‌ نێو ده‌ستگیر كراوه‌كاندا 9 منداڵی خوار 18 ساڵی هه‌ن، 6 ئافره‌ت و 72 پیاو .

2 قوبتانه‌كه‌ به‌ ره‌گه‌ز یان روسین یاخوت ئۆكرانین.

له‌ هه‌مان په‌ویوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا، به‌رپرسی مینای كێفالۆنیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه‌ ئێستا ده‌ستگیر كراوه‌كان پشكنینی پزیشكیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و هێزی پۆلیسی دورگه‌كه‌ لێكۆلینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

 

 

 

پشتیوان جاف

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

ساتی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی یه‌ختی 89 نه‌فه‌ره‌كه‌

 

 

 

 

ژماره‌یه‌ك له‌و نه‌فارانه‌ی كه‌ ده‌ستگیر كران له‌ مه‌ركه‌زی پۆلیسی مینای كێفالۆنیا

 

ئه‌و یه‌خته‌ی كه‌ 89 نه‌فه‌ره‌كه‌ی تێدا ده‌ست به‌ر داگیرا

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button