
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناوخۆی كۆمیسیۆمی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له توركیا ده‌كات، ئه‌و په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه‌ی له یۆنان دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه، وه‌ریان بگرێته‌وه
له میانه‌ی سه‌ردانی ئیلڤا ئیۆهانسۆن (Ylva Johansson) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناوخۆی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ یۆنان، له گه‌ڵ وه‌زیری په‌نابه‌ران و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان كۆبۆیه‌وه و دواتر سه‌ردانی دورگه‌ی لێسڤۆس كرد تاكو له نزیكه‌وه بارودۆخی په‌نابه‌رانی ئه‌و دورگه‌یه ببینێت.
ئیۆهانسۆن، له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دورگه‌و لێشڤۆس، به میدیاكانی ڕاگه‌یاند: داوا له توركیا ده‌كه‌م به زوترین كات ده‌ست پێ بكات به وه‌رگرتنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری دیپۆرت كرا‌و له یۆنانه‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوو، حكومه‌تی یۆنان داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، پاڵپشتی بكات و جه‌خت له توركیا بكات، ڕێز له ڕێكوتنامه‌ی ساڵی 2016 بگرێت و 1.450 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ری دیپۆرت كرا‌و له یۆنان وه‌ربگرێته‌وه.
به پێی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی ساڵی 2016 نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌ر په‌نابه‌ر و كۆجبه‌رێك مافی په‌نابه‌ری له یۆنان وه‌رنه‌گرێت، واته هیچ مافێك قبوڵی نه‌كات، ئه‌وكات پێویسته ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی توركیا بكرێته‌وه.
به پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، له ئێستادا 1.450 په‌نانه‌ر هه‌ن بۆ دیپۆرت كردنیان بۆ توركیا.
بڕیار وایه هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رپرسانی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی توركیا بكه‌ن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له گه‌ڵ ڕه‌جه‌پ ته‌یپ ئێردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌نجام بده‌ن و باس له ڕێكه‌وتنامه‌ی ساڵی 2016 ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها جه‌خت كردن له توركیا بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ه دیپۆرت كراوه‌كان له یۆنانه‌وه. له به‌رامبه‌ردا، كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بودجه‌ی زیاتر ده‌دات به توركیا بۆ ڕاگرتنی زیاتری كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران له‌و وڵاته‌دا.
هه‌روه‌ها، ئیلڤا ئیۆهانسۆن له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه پێویسته سنوره‌كانی یۆنان بپارێزین، چونكه سنوری یه‌كێتی ئه‌رووپاشه به‌ڵام ده‌بێت ڕێز له مافی مرۆڤ بگیرێت. گومان له هه‌ندێك ڕووداو هه‌ن كه باسی دیپۆرت كردنی نایاسایی ده‌كرێت له لایه‌ن حكومه‌تی یۆنانه‌وه، من خۆم داوام له به‌ڕێز وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان كردووه، به‌دواداچوون بۆ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك بكات كه ئاشكرا كراون. له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ئه‌كه‌ین
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News