جیهان

یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا له‌ سه‌ر پرسی كۆچبه‌ران ڕێك نه‌كه‌وتن

كۆمیسیۆن بۆ توركی: كۆچبه‌ران له‌ سه‌ر سنوره‌كانی یۆنان دوور بخه‌ره‌وه‌

له‌ دیدارێكی تایبه‌تدا كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا له‌ برۆكسێل پایته‌ختی به‌لجیكه‌ كۆبوونه‌وه‌ مه‌ مه‌به‌ستی ڕێكه‌وتن له‌ سه‌ر كۆچبه‌رانی سه‌ر سنوری توركیا و یۆنان و بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ئیدلیب

 

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئورسولا فۆن ده‌ر لاین:

داوامان له‌ توركیا كردووه‌، كۆچبه‌ران له‌ سه‌ر سنوری یۆنان دوو بخاته‌وه‌. ئێمه‌ به‌ ئه‌ردۆغانمان وت كه‌ ئاماده‌ین هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بنێین به‌ڵام پێویست ده‌كات توركیاش هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بێت.

له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا ڕاو بۆچوونی جیاوازی خۆیان خسته‌ ڕوو به‌ڵام هه‌مووان هاوڕا بوون كه‌ كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران پێویستیان به‌ هاوكاریه‌ و یۆنان و توركیا به‌ هه‌مان شێوه‌.
به‌ڕێز میشێل باسی له‌وه‌ كرد كه‌ چاوپێكه‌وتنێكی گرنگ بوو باسی رۆڵی هه‌ردوولا كرا و ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی یه‌كه‌می پرۆسه‌كه‌یه‌ بۆ له‌ یه‌ك تێگه‌یشتن و چۆنیه‌تی جێ به‌ جێ كردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا كه‌ له‌ ساڵی 2016 دا واژوو كراوه‌.
 له‌ كۆنگه‌یه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕۆژنامه‌نووسێك له‌ سه‌رۆكۆ كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپای پرسی:
ڕاتان چیه‌ له‌ سه‌ر بارودۆخی سه‌ر سنروره‌كانی یۆنان و توركیا؟
فۆنده‌ر لاین: هه‌ر جۆره‌ تووندووتیژیه‌ك له‌ لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت، جێگه‌ی قبوڵ نیه‌. پێویسته‌ هه‌ر لایه‌ك رۆڵ و ئه‌ركی خۆی بزانێت. پێویسته‌ سنوره‌كان بپارێزرێن و ڕێزیش له‌ داوای مافی په‌نابه‌ری بگیرێت، ئه‌مه‌ بابه‌تێكی هاوبه‌شه‌.
له‌ پرسیارێكی دیكه‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئایه‌ داوا كراوه‌ له‌ ئه‌ردۆغان كۆتایی بێنێت به‌ كۆچی نایاسایی به‌ لێشاو بۆ ئه‌وروپا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، شارل میشێل ڕایگه‌یاند كه‌ وه‌ك یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختمان له‌ ئه‌دۆغان كرد كه‌ پێویسته‌ بیكه‌ت.
له‌ به‌رامبه‌ردا، توركیا ناڕازی بوو سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی كۆببونه‌وه‌كه‌ و به‌ پێی چه‌ند زانیاریه‌ك توركیا ده‌یویست لایه‌نی كه‌م، به‌ڵێنێك له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ر بگرێت بۆ زیاد كردنی بودجه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ توركیا به‌ڵام به‌پرسانی باڵای كۆمیسیۆن هیچ به‌ڵێنێكیان پێنه‌دا.
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ پلان دانرابوو، به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌ردۆغان پێكه‌وه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌شدا بن به‌ڵام ئه‌ردۆغان له‌ به‌شدار نه‌بوو و به‌ توڕه‌یی له‌ هۆڵه‌كه‌ دوور كه‌وته‌وه‌.
ئه‌مه‌ش له‌ میدیاكانی ئه‌وروپا باس كرا كه‌ ئه‌ردۆغان دڵخۆش نه‌بووه‌ به‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌یر Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button