خورهه لاتی ناوه راست

یه‌كێتی ئه‌وروپا و روسیا ناكۆكن له‌ سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریه‌كان بۆ وڵاتی خۆیان

 

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ په‌یجی فه‌رمی Pishti-News له‌ فه‌یسبووكدا باسی ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 1,5 ملیۆن په‌نابه‌ری سوریمان كرد كه‌ هه‌ڵوێستی خۆیان نواندووه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو وڵات و ناوچه‌كانی خۆیان. به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی روسیا، ماریا زاخارۆڤا (Maria Zakharova)، رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ سوریانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، ئێستا دانیشتووی وڵاتانی به‌ڕازیل و ئه‌ڵمانیا و دانیمارك و مسڕ و ئه‌رده‌ن و عێراق و لوبنان و توركیان.

 

مه‌ریا زه‌خارۆڤا : به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی روسیا

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نافارمیدا، له‌ برۆكسێل، ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایانگه‌یاند كه‌ نیگه‌رانن له‌ بارو دۆخی سوریا و پێیان وایه‌ كه‌ وڵاتێكی ئه‌مین نیه‌ بۆ په‌نابه‌ره‌ سوریه‌كان بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیان. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێك دا، كه‌ روسیا زۆرترین هه‌وڵ ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریاكان له‌ ئه‌وروپاوه‌،

بریار وایه‌ له‌ چه‌ند رۆژێكی داهاتوودا له‌ وڵاتی نه‌مسا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، گفت و گۆ بكه‌ن له‌ سه‌ر ئه‌م باسه‌.

به‌رپرسانی ئه‌وروپی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری نۆژه‌ن كردنی سوریا ناكات، تا روسیا و ئێران بوونیان هه‌بێت له‌و وڵاته‌ و به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د حكومه‌ته‌كه‌ی دابه‌ش نه‌كات.

 

 

له‌ سه‌ره‌تای مانگی 8دا، ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا، پێش چاوپێكه‌وتنی له‌ گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئانگێلا مێركل، رایگه‌یه‌ندبوو كه‌ پێویسته‌ هه‌موو كارێك بگرینه‌ به‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریه‌كان بۆ وڵاتی خۆیان.

به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، ڕایگه‌یاند، كه‌ سوریا هیچ ئه‌منیه‌كی نیه‌ بۆ هاوڵاتیانی خۆی و روسیا ده‌یه‌وه‌ێت ئه‌وروپا باجه‌كه‌ی ئه‌م كاره‌ بدات و ئه‌وروپاش، تا به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د له‌ سه‌ر حكومه‌ت بێت، سوریا به‌ وڵاتێكی ئه‌مین نازانێت.

یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیری له‌ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی كورد كردووه و به‌رده‌وامیشه‌ له‌ سه‌ر پاڵپشتی كردنیان به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كۆك نیه‌ له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی كۆتای هێنانی ئه‌م شه‌ڕه‌ كه‌ زیاتر له‌ 7 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌…

 

پشتیوان جاف

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button