کوردستان

یه‌كێتی سكاڵا دژی ڕاكان جبوری ده‌داته‌ سه‌رۆكه‌ نوێیه‌كه‌ی په‌رله‌مان

 

له‌یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مانی نوێدا، په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ كه‌ركوك سكاڵا دژی پارێزگاره‌ سه‌پێندراوه‌كه‌ بۆ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان  به‌رز ده‌كه‌نوه‌ كه‌ راكان جبوری دژی كورد له‌و شاره‌ مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌كات، ده‌ستی كردووه‌ به‌ گۆڕینی 50 به‌رپرسی به‌ڕێوبه‌ری كورد و به‌ دانانی عه‌ره‌ب له‌ جێگاكه‌یان.

ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كانی شاری كه‌ركوك سكاڵا دژی پێشیێلكاریه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رزكه‌نه‌وه‌، داوایان كردووه‌ راكان جبوری گۆڕانكاریه‌كان  له‌و شاره‌ رابگرێت كه‌ له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 , دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشه‌ حیزبیه‌كان و لابردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری هه‌ڵبژێردراوی به‌هێزی سه‌ربازی له‌ لایه‌ن عه‌بادیه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی وه‌كاله‌ت بۆ شاری كه‌ركوك دانرا.

تا ئێستا جبوری ده‌ستی له‌ دژایه‌تی به‌رپرسانی كورد مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو دژیان به‌رده‌وامه‌. جگه‌ له‌وه‌ش، ئه‌میر خوداكه‌ره‌م، قایمقامی داقوق، دژی جبوری سكاڵای بۆ دادگای فیدراڵی تۆمار كردووه‌ و به‌ بێ هۆكار له‌ سه‌ر پۆسته‌كه‌ی لابراوه‌.

 

 

شڤان كه‌ركوكی

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button