کوردستان

یه‌كێتی و پارتی بۆ عه‌بادی: ئێمه‌ پابه‌ندی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمین

ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، بڕیاریاندا كه‌ تاكلایه‌نه‌ له‌ گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ نه‌كه‌ن و پابه‌ندی خۆیان به‌ ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم دووپاتكرده‌وه‌.

هه‌ر وه‌ها له‌ نێو كۆببونه‌وه‌كه‌دا كه‌ سه‌ركه‌توو بووه‌، بریاریاندا، تاكلایانه‌ یاخوت به‌ جیاوازی گفتوگۆ نه‌كه‌ن له‌ گه‌ڵ به‌غدا هه‌ردوولا له‌ سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پاشگه‌ز ناكه‌نه‌وه‌.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو، یه‌كێتی و پارتی به‌ نیازن تاوتوێی گرژی و ئاڵۆزی نێوان حكومه‌تی عێراو و هه‌رێمی كوردستان كه‌ چه‌ن رۆژێكه‌ حه‌شدی شه‌عبی نێردراوه‌ بۆ باشوری كه‌ركوك.

هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن كه‌ ئه‌و 6 خاڵه‌ی كه‌ عه‌بادی ناردویه‌تی بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێی سه‌رۆك كۆماری عێراق فواد مه‌حسوم ، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی نابن و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی و فواد مه‌حسوم سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و پێش كه‌مێك كۆتای پێ هات.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button