سپۆرت

یوڤێنتوس ئامادەیی نیشانداوە پۆگبا بگەڕینێتەوە

یانەی یوڤێنتوس ئامادەیی نیشانداوە یاریزانی پێشووی یانەکەی پۆگبا بکڕێتەوە و بڕەپارەیەکی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردەووە

ڕۆژنامەی Goalــی ئینگلیزی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە داوە یانەی یوڤێنتوس ئامادەیی نیشانداوە پۆل پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بگەڕینێتەوە یانەکەی و بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە.

یاریزانە فەرەنسیەکە بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد چەندین جار دوای ڕۆیشتنی کردووە، بەڵام یانە ئینگلیزیەکە ئامادە نیە دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت.

جێگای ئاماژەیە پۆل پۆگبا پێشتر پەیامێکی دڵخۆشکەری بە هاندەرانی یانەی یوڤینتوس ڕاگەیاندبوو و گوتبووی”دەگەرێمەوە یوڤینتوس”.

 

هەڵۆ بەرزنجی

پەیامنێری pishti-news

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button