
یۆنان: ئافره‌تێكی ئه‌فریقی منداڵه 6 مانگه‌كه‌ی خۆی كوشت له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ده‌گریا
ئافره‌تێكی ئهسیۆپی له شاری یانێنای باكوری یۆنان، منداڵه 6 مانگه‌كه‌ی خۆی كوشت له به‌ر ئه‌وه‌ی گریانی زۆر ده‌هات و بێزاری ده‌كرد
ڕووداوه‌كه له شاری یانێنای باكوری یۆنان ڕوویدا له ڕۆژی 11/2/2021، سه‌ره‌تا دایكی منداڵه‌كه به پۆلیسه‌كانی ئه‌و شاره‌ی ڕاگه‌یاند كه منداڵه‌كه خۆی گیانی له ده‌ستداوه. ئه‌وكات به‌په‌له منداڵه‌كه ڕه‌ونه‌ی نهخۆشنه كرا و ئۆكسجینی هه‌ناسه‌ی بۆ دانرا به‌ڵام دوای كاتژمێرێك منداڵه‌كه گیانی له ده‌ستدا.
ئافره‌ته ئه‌فریقیه‌كه له مانگی 8ی 2020ه‌وه مافی په‌نابه‌ری وه‌رگرتبوو، له خوانویهك ده‌ژیا له شاری یانێنا. دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی خۆی خنكاند، بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیسی یۆنان هه‌ست به‌وه نه‌كه‌ن كه خۆی كوشتوویه‌تی، هه‌وڵی خۆكوشتنیدا له باڵكۆنی خانوه‌كه‌ی له شاری یانێنا، دواتریش له سه‌ر داوای خۆی، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی ئه‌و شاره‌ی كرد و له‌وێ مایه‌وه، تاكو كه‌س تاوانباری نه‌كات به كوشتنی منداڵه‌كه‌ی.
پۆلیسی شاری یانێنا، به‌دواداچوونێكی چڕیان له سه‌ر ڕووداوه‌كه كرد و به به‌ڵگه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئافره‌ته‌كه منداڵه‌كه‌ی خۆی خنكاندووه. به‌په‌له سه‌ردانی ناخۆشخانه‌ی ده‌روونیان كرد و ئافره‌ته ئهفریقیهكهیان ده‌ستگیر كرد.
به‌دواداچوونی پۆلیسی یۆنان
دادوه‌ری پزشیك ڕایگه‌یاند كه منداله‌كه ئێسكی سنگی شكاوه ئه‌وه‌ش بۆته هۆی كێشه بۆ بۆری هه‌ناسه‌ی منداڵه‌كه. له هه‌مان كاتدا، په‌نابه‌رێكی ئه‌فریقی كه خه‌ڵكی كامێروون بووه و نزیكی ڕووداوه‌كه بووه، وه‌ك شایه‌تحاڵێك به پۆلیسی یۆنانی ڕاگه‌یاند، منداڵه‌كه له سه‌ر فه‌رشه‌كه كه‌وتووبوو و زۆر ده‌گریا و دایكی له سه‌ر سنگی دانیشتبوو و سه‌ری منداڵه‌كه‌ی ده‌كێشا به عه‌رزه‌كه و دواتر منداڵه‌كه بێهۆشبوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
كوشتم له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر گریانی ده‌هات
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی یۆنان هه‌موو به‌ڵگه‌كانیان زسته ڕوو، دایكی منداڵه‌كه ئاشكرای كرد كه منداڵه‌كه‌ی له سه‌ر فه‌رشی ماڵه‌وه دانابوو، هه‌وڵی دا ئارامی بكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی تووڕه‌بوونی كێشای به عهرزهكهدا بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات كه منداڵه‌كه بێهۆش بووه.
ئافره‌ته‌كه خه‌ڵكی ئهسیۆپیایه و له 18-8-20 مافی په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه و له شاری یانێنا له باكوری یۆنان نشته‌جێیه
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News