
هه‌واڵێكی پشتی-نیوز له سه‌ر دیپۆرت كردنی په‌نابه‌ران له سه‌ر خواستی خۆیان یۆنانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان و وه‌رگرتنی 2.000 یۆرۆش، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌ژاند.
به‌شێكی زۆر له خوێنه‌ران و بینه‌رانی پشتی-نیوز له ته‌واوی یۆنان، په‌یوه‌ندیان پێوه كردین بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، هه‌ر بۆیه به پێویستمان زانی، ته‌واوی زانیاریه‌كان له ڕاپۆرتێكدا بڵاو بكه‌ینه‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، نیكۆلێتا كریتیكو، وه‌ك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه، تایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
به‌م زووانه پرۆگرامێك به ناوی AVRR كه سه‌ر به IOM ده‌بێت، ده‌ست پێده‌كات بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له سه‌ر خواستی خۆیان، خۆیان دیپۆرت بكه‌نه‌وه و بڕی 2.000 یۆرۆش وه‌ربگرن.
پرۆگرامه‌كه له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بیدجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و ئه‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له 5 دورگه‌ی یۆنان خۆیان دیپۆرت ده‌كه‌نه‌وه. خیۆس، سامۆس، لێسڤۆس، كۆس، لێرۆس.
وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوی رێكخراوی IOM هاتووه، هه‌ر په‌نابه‌رێك تا 31/12/2019 ڕووی له‌م 5 دورگه‌یه كردووه (خیۆس، سامۆس، لێرۆس، لێسڤۆس، كۆس) و ده‌یه‌وێت خۆی دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه، بڕی 2.000 یۆرۆ وه‌رده‌گرێت. واته ئه‌م بڕیاره ئه‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه ناگرێته‌وه كه له 01/01/2020 ڕوویان له وڵاتی یۆنان یاخود ئه‌و 5 دورگه‌یه كردووه.
به‌رپرسێكی پرۆگرامی AVRR له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند، كه له ڕابردوودا هه‌ر كه‌سێك له ته‌واوی یۆنان‌دا خۆی دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی خۆی بكردایه بڕی 370 یۆرۆی وه‌رده‌گرت، به‌ڵام به پێی ئه‌م بڕیاره نوێیه، هه‌ر په‌نابه‌رێك له دورگه‌ی لێسڤۆس، خیۆس، رۆدۆس، سامۆس، لێرۆس بن تا 31/12/2019 ڕوویان كردبێته ئه‌م دورگانه، ئه‌وا هه‌ر نه‌فه‌ری بڕی 2.000 یۆرۆ وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر خۆی دیپۆرت بكاته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رێك له هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی یۆنان بێت و به نیازی ئه‌وه بێت خۆی دیپۆرت بكاته‌وه، به پێی ئه‌م بڕیاره نوێیه بڕی 500 یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه هێشتا ئه‌و پرۆگرامه ده‌ست به‌كار نه‌بووه و بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌دا به‌یانامه‌یه‌ك بڵاو بكرێته‌وه و ده‌ست به‌كار بوونی پرۆگرامه‌كه ڕابگه‌یه‌ندرێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری PIshti-News