
وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان ڕایگه‌یاند كه 800 سه‌ربازی نوێ ئاماده ده‌كات بۆ پاراستنی سنوره‌كانی ئاوی نێوان توركیا و یۆنان و 400 سه‌ربازی دیكه‌یش بۆ سه‌ر وشكانی سه‌ر سنوره‌كانی یۆنان داده‌نێت
وزیری به‌رگری یۆنان له چاوپێكته‌وتنێكدا به میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه سنوری وشكانی له ئێستادا تووند تره و كۆچی نایاسایی له‌و ڕێگایه‌دا كه‌م بۆته‌وه. تا كۆتایی مانگی 5 به بڕیاری حكومه‌ت 400 سه‌ربازی نوێ بۆ پاراستنی سنوری وشكانی داده‌مه‌زرێن.
1.500 پۆلیسی نوێ
سه‌باره‌ت به پاراستنی سنوره‌كانی له ئاودا به تایبه‌ت له ده‌ریای ئیجه‌دا، حكومه‌تی یۆنان به‌م زووانه 800 كه‌سی نوێ وه‌ر ده‌گیرێن بۆ پاراستنی سنوره ئاویكانی به هاوكاری هێزی Frontex بۆ ڕێگری گرتن له كۆچی نایاسایی.
له هه‌مانكاتدا، وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كاری قاچاخ و كڕین و فڕۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له شه‌قامه‌كانی ئه‌سینا به تایبه‌ت له سه‌نته‌ردا و بۆ گه‌ڕاینه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌كه، 1.500 پۆلیسی نوێ وه‌رگیراون كه ڕۆژانه له سه‌نته‌ری ئێسینا ده‌سوڕێنه‌وه و كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، ئێوانه‌ی له شه‌قامه‌كاندا ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌فڕۆش. هه‌ر 15 خوله‌كێك پۆلیس له شه‌قامه‌كانی ئه‌سینا ده‌بینرێت.
چاكسازی له دۆخی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران
وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان پلانی ستراتیجی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ میدیاكان ئاشكرا كردن كه یه‌كه‌میان بریتیه له تووند كردن زیاتری سنوره‌كان، وشكانی و ئاودا، خێرا كردنی پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری، ده‌ست پێكردنی كه‌مپی داخراو بۆ په‌نابه‌ران له دورگه‌كان، دیپۆرت كردنی كۆچبه‌ران، كۆنترۆڵ كردنی ڕێكخراوه نا حكومیه‌كان و داوای هاوكاری زیاتر له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
به‌ڕێز نۆتیس میتاراكیس، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان جه‌ختی له‌وه‌ش كرد كه به‌و یاسایه نوێیه، ده‌یانه‌وێت له نێوان 24 ڕۆژدا وه‌ڵامی كه‌یسه‌كان بده‌نه‌وه له نێو 90 ڕۆژیشدا یه‌كلا كرابێته‌وه ئایه داواكار مافی په‌نابه‌ری وه‌ر ده‌گرێت یاخود نا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڕیار وایه 500 پارێزه‌ر وه‌ر بگیرێن بۆ ئاسانكاری كاری په‌نابه‌ران و هاوكاریان.
میتاراكیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌م یاسانه هاوكارن بۆ كۆنترل كردنی دۆخه‌كه و ئه‌وانه‌ی مافیان هه‌بێت به‌زوترین كات مافی په‌نابه‌ری وه‌ر ده‌گرن و ئه‌وانه‌شی هیچ مافێك نه‌یان گرێته‌وه، دیپۆرتی توركیا بكرێن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News