په‌نابه‌ران

یۆنان: جێگره‌وه‌ی ئامكا (AMKA) بۆ په‌نابه‌ران دابین ده‌كرێت

به‌ پێی بڕیاڕی نوێی حكومه‌تی یۆنان، به‌م زووانه‌ جێگره‌وه‌ی ئامكا بۆ په‌نابه‌ران دابین ده‌كرێت

 

ئامكا چیه‌؟

ئامكا ژماره‌یه‌كی تایبه‌ته‌ بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك یاخود په‌نابه‌رێك كه‌ ده‌توانێت بێ به‌رامبه‌ر سوودمه‌ند بێت له‌ ته‌ندروستی ئه‌م وڵاته‌، هه‌روه‌ها ده‌توانێت كار بكات.

به‌ پێی بڕیاری حكومه‌تی یۆنان به‌م زووانه‌ په‌نابه‌ران ژماره‌یه‌ك وه‌ر ئه‌گرن كه‌ جێگره‌وه‌ی ئامكا ده‌بێت به‌ ناوی P.A.A.Y.P.A كه‌ هه‌موو په‌نابه‌رێك كاتێك ئۆزڤایز وه‌ر ده‌گرێت و داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كات، له‌و كاته‌دا ئه‌ ژماره‌ی پێده‌درێت و كه‌ ده‌توانێت له‌ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی یۆنان بێ به‌رامبه‌ر سوودمه‌ند بێت و دوای 6 مانگ مانه‌وه‌ی له‌ وڵاتی یۆنانیش ده‌توانێت كار بكات.

له‌ مانگی 7ی 2019ه‌وه‌، دوای ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌م حكومه‌ته‌ نوێیه‌، وه‌رگرتنی ئامكا بۆ په‌نابه‌ران له‌ ته‌واوی یۆنان ڕاگیرا تا كاتێكی نادیار. ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی به‌ دوای خۆی هێنا و رێكخراوه‌كان و به‌ كاری نایاساییان ناو برد به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ جێ به‌ جێ كرا.

وه‌ك له‌ بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی یۆنان هاتووه‌، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ داوای مافی په‌نابه‌ری ئه‌كه‌ن و ئۆزڤایز وه‌ر ئه‌گرن له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و ژماره‌یه‌ وه‌ر ئه‌گرن و دوای 6 مانگیش مانه‌وه‌یان له‌ یۆنان ده‌توانن كار بكه‌ن. ئه‌و ژماره‌یه‌ كه‌ جێگره‌وه‌ی ئامكا ده‌بێت، له‌ گه‌ڵ ئۆزڤایزه‌كه‌یان كار ده‌كات. واته‌ هاته‌ خاوه‌ن ئۆزڤایزه‌كه‌ بن، ده‌توانن لێی سوودمه‌ند بن.

هه‌روه‌ها، هه‌ر په‌نابه‌رێك دوای ڕافزی كه‌یسه‌كه‌ی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئۆزڤایزه‌كه‌ی، ژماره‌كه‌ له‌ ده‌ستده‌دات و چی دیكه‌ ناتوانێت لێی سوودمه‌ند بێت. ئه‌گه‌ر كه‌یسی په‌نابه‌ره‌كه‌یش قبوڵ بكرێت و مافی په‌نابه‌ری وه‌ر بگرێت، ئه‌وا، ڕاسته‌وخۆ ژماره‌كه‌ ده‌گۆڕدرێت و بۆی ده‌كرێت به‌ ژماره‌ی ئامكا وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی یۆنانی.

له‌ A.M.K.A بۆ P.A.A.Y.P.A

پایپا ژماره‌یه‌كی شه‌خیه‌ بۆ هه‌ر په‌نابه‌رێك كه‌ ڕوو له‌ وڵاتی یۆنان ده‌كات و داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كات. ئه‌و ژماره‌یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ داوای مافی په‌نابه‌ری و په‌نابه‌ریش ده‌توانێت تا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كرێت، سوودمه‌ند بێت له‌ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی ولاتی یۆنان بێ به‌رامبه‌ر و دوای 6 مانگ مانه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌یش مافی پێده‌درێت به‌ فه‌رمی كار بكات.

له‌ كوێ ژماره‌ی پایپا وه‌ر ده‌گیرێت؟

له‌ ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری كه‌ په‌نابه‌ره‌كه‌ داوا ده‌كات و ئۆزڤایز وه‌رده‌گرێت. له‌ كاتی تۆما ركردنی كه‌یسه‌كه‌ی و وه‌رگرتنی ئۆزڤایزه‌كه‌ی، ژماره‌ی پایپا وه‌رده‌گرێت.

كه‌ی په‌نابه‌ران ژماره‌ی پایپا وه‌رده‌گرن؟

له‌ كاتی داوا كردنی مافی په‌نابه‌ری و وه‌رگرتنی ئۆزڤایزه‌كانیان.

تا كه‌ی پایپا كار ده‌كات؟

تا ئۆزڤایز و داوای مافی په‌نابه‌ری هه‌ر په‌نابه‌رێك به‌رده‌وام بێت، پایپا كار ده‌كات. ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌نابه‌ره‌ك ڕه‌فز وه‌ر بگرێت، ڕاسته‌وخۆ، ژماره‌ی پایپا ڕاده‌گیرێت. یاخود هه‌ر په‌نابه‌رێك مافه‌كه‌ی قبوڵ بكرێت، ئه‌وا ژماره‌ی پایپا ده‌گۆڕدرێت بۆ ئامكا.

چ سوودێكی هه‌یه‌ ژماره‌ی پایپا

په‌نابه‌ران ده‌توانن سوودمه‌ند بن له‌ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی یۆنان خزمه‌گوزاریه‌كانی ته‌ندروستی هه‌روه‌ها دوای 6 مانگ له‌ مانه‌وه‌یان، ده‌توانن به‌ فه‌رمی كار بكه‌ن.

به‌و شێوه‌یه‌ حكومه‌تی یۆنان بودجه‌ی په‌نابه‌ران بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كان له‌ بودجه‌ی هاوڵاتیانی یۆنان جیا ده‌كاته‌وه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button