
به پێی ڕێكه‌وتنی توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ساڵی 2016 واژوو كرا، یۆنان داوا ده‌كات 1.450 په‌نابه‌ر دیپۆرتی توركیا بكاته‌وه
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان داواكاریه‌كی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و FRONTEX كرد كه تێیدا داوا ده‌كات 1.450 په‌نابه‌ر كه مافی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریان نیه، ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی توركیایان بكاته‌وه.
به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ساڵی 2016 واژوو كرا، توركیا ده‌بێت ڕێگری بكات له كۆچی نایاسایی به‌ره‌و وڵاتی یۆنان و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت په‌نابه‌ری دیپۆرت كرا‌و وه‌ربگرێت له یۆنان كه مافی په‌نابه‌ری وه‌رناگرن.
ئه‌مه گه‌وره‌ترین دیپۆرت كردنی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه كه وڵاتی یۆنان داوا ده‌كات ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی توركیایان بكاته‌وه
و داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌كات كه پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2016 بن و چونكه ئه‌مانه كه‌سیان مافی په‌نابه‌ری نایانگرێته‌وه.
و داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌كات كه پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2016 بن و چونكه ئه‌مانه كه‌سیان مافی په‌نابه‌ری نایانگرێته‌وه.
كێن ئه‌وانه‌ی بڕیار وایه دیپۆرت بكرێنه‌وه؟
یۆنان داوا ده‌كات 955 كۆچبه‌ر كه به نایاسایی له توركیاوه ڕوویان له دورگه‌ی لێسڤۆس كردووه دیپۆرتی توركیا بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها 180 كۆچبه‌ری دیكه له دورگه‌ی خیۆس، 128 كۆچبه‌ر له دورگه‌ی سامۆس و 187 كۆچبه‌ر له دورگه‌ی كۆس.
ئه‌م كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه دوو ڕه‌فزیان وه‌رگرتووه و مافی په‌نابه‌ری وه‌رناگرن له وڵاتی یۆنان، به پێی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2016 ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی توركیا بكرێنه‌وه.
له بڕگه‌یه‌كی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2016 كه نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا واژوو كراوه، ده‌ڵێت:
هه‌ر كۆچبه‌رێك له توركیاوه ڕووی له یۆنان كردبێت له دوای 20/03/2016 و مافی په‌نابه‌ری وه‌رنه‌گرێت، واته دوو جار داواكاری ڕه‌ت كرابێته‌وه و مافی په‌نابه‌ری نه‌بێت، ئه‌وا پێویسته دیپۆرتی توركیا بكرێته‌وه.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، له سه‌ره‌تای ساڵی 2020ه‌وه 139 كۆچبه‌ر دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه به‌ڵام له دوای ده‌ستپێكردنی كه‌ره‌تنینه له یۆنان و ته‌واوی جیهان، حكومه‌تی توركیاش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕه‌تی كرده‌وه كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری دیپۆرت كرا‌و له یۆنان وه‌ربگرێته‌وه.
له مانگی 1ی 2020ه‌وه حكومه‌تی یۆنان یاسایه‌كی نوێی په‌سه‌ند كرد له په‌رله‌مانی یۆنان كه پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری زۆر خێراتر ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بڕیاره‌كه به پێی پێویست جێ به‌جێ نه‌كرا. له ئێستادا حكومه‌تی یۆنان هه‌موو كار ئاسانیه‌كی دروست كردووه و ئه‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه‌ی ڕوو له یۆنان ده‌كه‌ن به تایبه‌ت له ڕێی ده‌ریایه‌وه، به شێوه‌یه‌كی خێرایی مامه‌ڵه له سه‌ر داواكاریه‌كه‌ی ده‌كرێت و له ماوه‌یه‌كی كورتدا مافی په‌نابه‌ری پێده‌درێت یاخود داواكه‌ی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس، له به‌یانامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه ده‌ڵێت، له ساڵی 2020دا سیسته‌مێكی نوێمان خسته كاره‌وه، كه كۆچبه‌ری نایاسایی له په‌نابه‌ران له یه‌ك جیاده‌كرێنه‌وه به هاوكاری ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ری و لیژنه‌كان. ئه‌وانه‌ی كۆچبه‌ری نایاسایین و مافی په‌نابه‌ری وه‌رناگرن، ڕاسته‌وخۆ بڕیاری دیپۆرت كردنیان بۆ ده‌رده‌چێت، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ داوامان كردووه له یه‌كێتی ئه‌وروپا و FRONTEX, به زوترین كات 1450 كۆچبه‌ر دیپۆرتی توركیا بكرێنه‌وه و حكومه‌تی توركیاش وه‌ریان بگرێته‌وه به پێی ڕێكه‌وتنی ساڵی 2016 و ڕێز گرتن له مافی نێوده‌وڵه‌تی.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News