
یۆنان داوا له FRONTEX و كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات 519 په‌نابه‌ر ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی وڵاته‌كانیان بكرێنه‌وه
ئه‌مڕۆ یۆنان داوای له Frontex و كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد كه به زوترین كات 519 په‌نابه‌ر كه له وڵاتی یۆنان داوای مافی په‌نابه‌ریان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی وڵاته‌كانیان بكه‌نه‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا، حكومه‌تی یۆنان داوای كرد له كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا 1450 په‌نابه‌ری دانیشتووی دورگه‌كانی یۆنان ، ئه‌وانه‌ی مافی په‌نابه‌ریان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی توركیا بكاته‌وه، به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه واژوو كراوه له ساڵى 2016 نێوان توركیا و یكێتی ئه‌وروپا.
له ئێستادا، حكومه‌تی یۆنان جارێكی دیكه داوا له كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، 519 په‌نابه‌ر كه مافی په‌نابه‌ریان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی وڵاته‌كانیان بكاته‌وه.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان تایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند، یۆنان داوا ده‌كات 519 په‌نابه‌ری پاكستانی، به‌نگلادیشی، ئه‌فغانی، مسڕی، جه‌زایری و ئێران و 20 وڵاتی دیكه دیپۆرتی وڵاته‌كانیان بكاته‌وه.
پشتیوان جاف: له نێو ئه‌و 20 وڵاته كه باسی ده‌كه‌ن، كوردی عێراقیان تێدایه؟
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان: به‌ڵێ تێیدایه‌تی.
پشتیوان جاف : وه‌ك بزانن چه‌ند كه‌سن ئه‌وانه‌ی به نیازن دیپۆرتی كوردستانیان بكه‌نه‌وه؟
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان: 8 په‌نابه‌ریان كوردی عێراقن.
به پێی ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، ئه‌م بڕیاره ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له باكوری یۆنانن له كه‌مپدا نشته‌جێن و مافی په‌نابه‌ریان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس ڕایگه‌یاند:
ئێمه یاسایه‌ك پێڕه‌و ده‌كه‌ین كه مافی په‌نابه‌ری ده‌ده‌ین به‌وانی په‌نابه‌رن و پێویسته پارێزراو بن، له هه‌مانكاتیشدا ئه‌وانه دیپۆرت بكه‌ینه‌وه كه كۆچبه‌ری نایاسایین و مافی په‌نابه‌ریان نایان گرێتوه.
ئه‌مڕۆ داوامان له Frontex و كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، 519 په‌نابه‌ر دیپۆرتی وڵاته‌كانیان بكه‌ینه‌وه كه مافی په‌نابه‌ریان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و له ئێستادا له نێو كه‌مپ و خانودان له باكوری یۆنان..
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
ڕاگه‌یاندراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان