په‌نابه‌ران

یۆنان: زیاتر له‌ 30 په‌نابه‌ر به‌ زۆرمله‌ دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه‌

 

ڕێكخراوی Aegean Boat Report,، هێزی ده‌ریایی یۆنان تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ 34 په‌نابه‌ریان له‌ ناو ئاوی یۆناندا له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا به‌ زۆره‌مله‌ ڕاده‌ستی هێزی توركیایان كردۆته‌وه‌.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ ڕێكخراوی Aegean Boat Report, له‌ تویته‌ردا بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هێزی ده‌ریایی یۆنان به‌ زۆرمله‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ چوپی په‌نابه‌ره‌كان دوور ده‌خاته‌وه‌ و به‌ زره‌ مله‌ ڕاده‌ستی هێزه‌ توركیه‌كانیان ده‌كاته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و ڕه‌كخراوه‌، ئه‌م ڕووداوه‌ ڕۆژی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ 17/07/19 ڕوویداوه‌ كه‌ هێزی ده‌ریایی یۆنان ڕێگری ده‌گرن له‌ په‌نابه‌ره‌كان به‌ دورگه‌ی ئاگاتۆنیسی بگه‌ن.

وه‌ك له‌ سكاڵاكه‌دا كه‌ تۆمار كراوه‌، له‌ نێو 34 په‌نابه‌ره‌كه‌دا 14 منداڵ هه‌بوون. هێزی ده‌ریایی توركیا، په‌نابه‌ره‌كانی وه‌ر گرتوو، دووباره‌ دیپۆرتی توركیایایان كرده‌وه‌.

وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، كاتێك هێزی ده‌ریای یۆنان نزیكیان ده‌بێته‌وه‌، په‌نابه‌ره‌كان هاوار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ”No Turkia, No Turkia

هێزی ده‌ریایی یۆنان ڕێگه‌ی چوپی په‌نابه‌ره‌كان ده‌گۆڕن به‌ره‌و ناو ئاوی توركیا كه‌ له‌وێدا، هێزی توركیا چاوه‌ڕێیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیریان بكه‌ن.

 

گرته‌ ڤیدیۆكه‌:

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button