په‌نابه‌ران

یۆنان سنوری وشكانی خۆی به‌م شێوه‌یه‌ داده‌خات

یۆنان پرۆژه‌ی ته‌لبه‌ن كردن و داخستنی سنوری وشكانی خۆی ده‌ست پێكرد

 

له‌ ئێستادا له‌ سه‌ر سنوری وشكانی یۆنان، پرۆژه‌ی ته‌لبه‌ن كردنی خاڵه‌ سنوریه‌كانی له‌ گه‌ڵ توركیا ده‌ستی پێكردووه‌ بۆ ڕێگری گرتن له‌ كۆچی نایاسایی یاخود ڕێگری گرتن له‌ لێشاوی كۆچبه‌ران به‌ كۆمه‌ڵ هاوشێوه‌ی مانگی دووی ئه‌مساڵ.

ڕۆژی شه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان سه‌ردانی خاڵه‌ سنوریه‌كانی وشكانی یۆنان كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ ته‌ماشای پرۆژه‌كه‌ی كرد و به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند:

ته‌لبه‌ن كردنی خاڵه‌ سنوریه‌كانی یۆنان بۆ پاراستنی مافه‌كانی وڵاته‌كه‌مانه‌. هه‌روه‌ها په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌مووان ئێكه‌ین كه‌ یۆنان سنوره‌كانی خۆی به‌ تووندی ده‌پارێزێت چونكه‌ سنوری یه‌كێتی ئه‌وروپاشا. ئه‌مه‌ بچوكترین كاره‌ كه‌ به‌ ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین سنوره‌كانمان بپارێزین و هاوڵاتیانمان هه‌ست به‌ ئه‌منی بكه‌ن.

درێژایی ته‌لبه‌ن كردنی ناوچه‌ سنوریه‌كان به‌ درێژایی 26 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. هه‌روه‌ها 10 كیلۆمه‌تر كه‌ له‌ ڕابردوو ته‌لبه‌ن كراوه‌ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌. به‌ پێی حكومه‌تی یۆنان، بڕیار وایه‌ مانگی 4ی 2021 پرۆژه‌كه‌ ته‌واوی بێت..

پرۆژه‌ی داخستنی خاڵه‌ سنوریه‌كانی وشكانی یۆنان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

ته‌لبه‌ن كردنی خاڵه‌ سنوریه‌كانی وشكانی یۆنان به‌ ماده‌یه‌كی زۆر به‌هێزی ئاسن دروست كراوه‌ و 5 مه‌تر به‌رز ده‌بێت و به‌ درێژایی ڕووباره‌كه‌ی نێوان یۆنان و توركیا داده‌نرێت بۆ ڕێگری گرتن له‌ كۆچبه‌ران كه‌ له‌ ڕووباره‌كه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه‌ ناو خاكی یۆنان.

له‌ هه‌مان كاتدا كامێره‌ی تایبه‌ت له‌ زۆربه‌ی خاڵه‌ سنوریه‌كان داده‌نرێن و 24 كاتژمێڕ چاودێری ئه‌وبه‌ری توركیا ده‌كرێت، كاتێك كۆچبه‌ران له‌وبه‌ری توركیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ چووپ ببپه‌ڕنه‌ ئه‌مبه‌ری یۆنانه‌وه‌، پۆلیس و سه‌ربازانی یۆنان ئاگادار ده‌كرێن تاكو ڕێگریان لێبكه‌ن و داخلی ناو خاكی یۆنان نه‌بن.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

به‌ڤیدیۆ: پرۆژه‌ی ته‌لبه‌ن كردنی خاڵه‌ سنوریه‌كان یۆنان به‌ 3D وه‌ك نیشانی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان درا (ڕاپۆرتی كه‌ناڵی یۆنانی)

 

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button